کازمى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى سه‌رجه‌م پارێزگاکانى راگه‌یاند

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

حکومه‌تى عێراق ژماره‌یه‌ک بڕیارى نوێى له‌باره‌ى ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا ده‌رکرد و یه‌کێک له‌وانه‌ش راگرتنى هاتووچۆى نێوان پارێزگاکانه‌.

 ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25ى شوباتى 2021، به‌پێى بڕیاره‌کانى حکومه‌تى عێراق، هاتووچۆى نێوان پارێزگاکانى عێراق به‌ ته‌واوى راگیرا و ته‌نیا بۆ هه‌ندێک حاڵه‌تى مرۆیى و هاتووچۆى کارمه‌ندانى ده‌وڵه‌ت رێگه‌ى پێده‌درێت.

 هه‌روه‌ها حکومه‌تى عێراق هه‌موو جۆره‌ چالاکییه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى و ئاینى قه‌ده‌غه‌ کردووه‌ تا 8ى ئازارى داهاتوو.

هاوکات، کارئاسانى بۆ هێڵه‌کانى ئینته‌رنێت ده‌کرێت تا چالاکیه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌کان که‌ پێویستیان به‌ ئینته‌رنێتى به‌هێز هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى که‌ پرۆسه‌یه‌ په‌کى نه‌که‌وێت ئه‌وه‌ش تا 8ى ئازار به‌رده‌وام ده‌بێت.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار