مێرکڵ هۆشدارى ده‌دات له‌ شه‌پۆلى سێیه‌مى کۆرۆنا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئه‌نگێلا مێرکڵ راوێژکارى ئه‌ڵمانیا، به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى حاڵه‌ته‌کانى تووشبوون به‌ ڤایرۆسى کۆرۆناى گۆڕاو، هۆشداریدا له‌ سه‌رهه‌ڵدانى شه‌پۆلى سێیه‌مى.

ئه‌نگێلا مێرکڵ له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا رایگه‌یاند، له‌ کۆتایى مانگى کانوونى یه‌که‌مى 2020دا، سیستمى ته‌ندروستیى ئه‌ڵمانیا رووبه‌ڕووى بارودۆخێکى له‌ناکاو ببووه‌وه‌، راشیگه‌یاند:"له‌ئێستادا ژماره‌ى هه‌وکردنه‌کان زۆر که‌متره‌ و رێژه‌ى مردن به‌هۆى ڤایرۆى کۆرۆناى نوێوه‌ که‌میکردووه‌".

هه‌روه‌ها راوێژکارى ئه‌ڵمانیا، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ده‌کرێت بیر له‌ هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو که‌مکردنه‌وه‌ى رێکاریه‌کانى دژبه‌ کۆرۆنا بکه‌نه‌وه‌ و راشیگه‌یاند: ''ئه‌گه‌ر ڤایرۆسى کۆرۆناى گۆڕاو نه‌بێت که‌مکردنه‌وه‌ رێکاریه‌کان ئاسان ده‌بێت، به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناى گۆڕاو، که‌ ئێستا ره‌نگه‌ سێیه‌م شه‌پۆل دروست ببێت، ده‌چینه‌ قۆناغى نوێى په‌تاکه‌وه‌".

هاوکات مێرکڵ ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه‌ که‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ گۆڕاوه‌ى له‌ به‌ریتانیا سه‌ریهه‌ڵدا توندتره‌ و شوێنى ئه‌و ڤایرۆسه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ سه‌ره‌تا سه‌ریهه‌ڵدا. "ئێستا پێویسته‌ به‌ژیریى و به‌وریاییه‌وه‌ به‌ره‌وپێش بچین بۆ ئه‌وه‌ى شه‌پۆلى سێیه‌م وانه‌کات پێویست بکات به‌ داخستنى هه‌موو ئه‌ڵمانیا".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار