خۆپیشاندانه‌کانى زیقار کوژراوێک و چل و دوو برینداریان لێکه‌وته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له خۆپیشاندانه‌کانى ئه‌مڕۆى ناسرییه‌دا، خۆپیشانده‌رێک کوژرا و زیاتر له 42 که‌سیش بریندار بوون، وه‌زیرى ناوخۆ و سه‌رۆکى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانیش، ده‌چنه شاره‌که بۆ هێورکردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌که.
به پێى میدیا عێراقییه‌کان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى له‌سه‌رکارلادانى چه‌ند به‌رپرسێکى پارێزگاکه، خۆپیشاندانه‌کانى شارى ناسرییه‌ى ناوه‌ندى پارێزگاى زیقارى باشوورى عێراق، گرژیى زیاتریان به‌خۆوه بینی.
سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى له پارێزگاى زیقار، به میدیاکانى ڕایگه‌یاندوه: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، له ئه‌نجامى گرژیى و ئاڵۆزییه‌کانى نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌کان، خۆپیشانده‌رێک کوژراوه و 42 که‌سى دیکه‌ش له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌کان، بریندار بوون.
هه‌روه‌ها عوسمان غانمیى وه‌زیرى ناوخۆ و عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دیى سه‌رۆکى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق، چوونه پارێزگاى زیقار به‌و ئومێده‌ى بتوانن ئاڵۆزییه‌کان دابمرکێننه‌وه و ئاسایش و ئارامیى بۆ شارى ناسریه‌ى ناوه‌ندى پارێزگاکه، بگه‌ڕێننه‌وه.
ماوه‌ى سێ ڕۆژه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى فراوان له پارێزگاى زیقار ده‌ستى پێکردوه و خۆپیشانده‌ران داوا ده‌که‌ن، نازم وائیلى پارێزگار له پۆسته‌که‌ى دووربخرێته‌وه و گۆڕانکاریى له پۆسته حکومییه‌کانى دیکه‌شدا بکرێت.