هۆڵه‌ندا مامه‌ڵه‌ى چین به‌رانبه‌ر موسڵمانانى ئویغور به‌ جینۆساند ناساند

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

په‌رله‌مانى هۆڵه‌ندا رایگه‌یاند، مامه‌ڵه‌ى چین له‌گه‌ڵ موسڵمانانى ئویغور جینۆسایده‌، ئه‌مه‌ش له‌کاتێ:دایه‌ یه‌ک ملیۆن ئویغور له‌لایه‌ن چینه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌رن.

په‌رله‌مانى هۆڵه‌ندا رایگه‌یاندووه‌ "جینۆسایدێک بۆسه‌ر که‌مینه‌ى گه‌لى ئویغور له‌ چین روده‌دات".

دواى هه‌نگاوه‌که‌ى په‌رله‌مانى وڵاته‌که‌ی، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌ندا به‌ رۆژنامه‌ڤانانى راگه‌یاند، "دۆخى گه‌لى ئویغور جێگه‌ى نیگه‌رانییه‌کى گه‌وره‌یه‌"، هیواى خواست که‌ وڵاته‌که‌ى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دیکه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ کار بکه‌ن.
چالاکوانان و شاره‌زایانى مافه‌کانى مرۆڤ ئاماژه‌یان به‌وه‌ ده‌اوه‌ که‌ یه‌ک ملیۆن موسڵمان له‌ کامپه‌کانى رۆژئاواى هه‌رێمى شینجیانگ (تورکستانى رۆژهه‌ڵات) ده‌ستبه‌سه‌رن، به‌شێک له‌ چالاکوانان و سیاسه‌توانانى رۆژئاواش چین به‌ به‌کارهێنانى ئه‌شکه‌نجه‌دان و کارپێکردنى به‌زۆر تۆمه‌تبار ده‌که‌ن.

 له‌به‌رانبه‌ردا چین ره‌تیده‌کاته‌وه‌ هیچ پێشێلکردنێکى مافه‌کانى مرۆڤى له‌و هه‌رێمه‌ ئه‌نجامدابێت و ده‌ڵێت، کامپه‌کان بۆ راهێنانى پیشه‌یین و بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى "توندڕۆیی" پێویستن.

 لاى خۆشییه‌وه‌، باڵیۆزخانه‌ى چین له‌ لاهاى رایگه‌یاندوه‌، هه‌ر پێشنیارێک بۆ جینۆساید له‌ شینجیانگ "درۆیه‌کى رونه‌" و په‌رله‌مانى هۆڵه‌نداش "به‌ ئه‌نقه‌ست زیان به‌ چین ده‌گه‌یێنێت و به‌ ئاشکرا ده‌ست له‌ کاروبارى نێوخۆى وڵاته‌که‌مان وه‌رده‌دات".

هاوکات، له‌ راگه‌یێندراوێکدا له‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى خۆی، باڵیۆزخانه‌ى چین له‌ لاهاى رایگه‌یاندوه‌، دانیشتوانى ئویغور له‌ شینجیانگ له‌ ساڵانى رابردودا گه‌شه‌ى کردوه‌، "به‌ شێوازێکى باڵاتر له‌ شێوازى ژیان و پێشبینیى ته‌مه‌ندرێژییان دڵخۆشن".
 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار