حه‌لبوسى هۆشدارى ده‌داته‌ نێرده‌ دبلۆماسییه‌کان

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عیراق هۆشدارى ده‌داته‌ نوێنه‌رى هه‌ندێک له‌ وڵاتان له‌ عێراق و داواکاره‌ ده‌ست وه‌رنه‌ده‌نه‌ کاروبارى ناوخۆى عێراق و خۆیان له‌و کارانه‌ به‌دوور بگرن.

دواى ده‌مه‌قاڵێى نێوان باڵیۆزانى ئێران و تورکیا له‌سه‌ر ئاماده‌بوونى بیانى له‌ عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق داواى له‌ نوێنه‌رانى کاره‌ دیبلۆماسییه‌کان کرد، ده‌ست له‌ کاروبارى عێراق وه‌رنه‌ده‌ن.

له‌ تویتێکى دره‌نگانى ئێواره‌ى ڕۆژى شه‌ممه‌دا حه‌لبوسى نووسیویه‌تی:"نوێنه‌رانى ئه‌رکه‌ دیپلۆماسییه‌کان له‌ عێراق ئه‌رکیان ئه‌وه‌یه‌ نوێنه‌رایه‌تى وڵاته‌کانیان بکه‌ن و هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوو وڵات به‌هێز بکه‌ن، هه‌ندێک له‌ نوێنه‌رانى ئه‌و ئه‌رکانه‌ ده‌بێت باش ئاگادارى ئه‌رکه‌کانیان بن و ده‌ست له‌و شتانه‌ وه‌رنه‌ده‌ن که‌ ئه‌رکى ئه‌وان نییه‌و ڕێز له‌ سه‌روه‌رى عێراق بگرن بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ک یه‌ک مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار