کازمى: رێگه ناده‌ین لایه‌نى سێیه‌م ڤاکسینى کۆرۆنامان بۆ بکڕێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند:" فه‌رمانمان کردووه به‌شێوه‌یه‌کى راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه بکرێت که ڤاکسینى کۆرۆنا به‌رهه‌مدێنن و رێگه به‌و کۆمپانیایه‌ش ناده‌ین که ده‌یانه‌وێت وه‌ک لایه‌نى سێیه‌م له نێوان عێراق و به‌رهه‌مهێنه‌رانى ڤاکسینى کۆرۆنا کاربکه‌ن".
مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له کاتى کۆبونه‌وه‌یدا له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران رایشیگه‌یاند:" فه‌رمانمان کردوه به‌شێوه‌یه‌کى راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه بکرێت که ڤاکسینى کۆرۆنا به‌رهه‌مده‌هێنن و رێگره‌ش به‌و کۆمپانیایه‌نه ناده‌ین که ده‌یانه‌وێت وه‌ک لایه‌نى سێیه‌م له نێوان عێراق و به‌رهه‌مهێنه‌رانى ڤاکسینى کۆرۆنا کاربکه‌ن".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و داراییان راسپاردوه به‌زوترین کات ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ى له 2009 وه که‌ته‌واو نه‌کراون ده‌بێت کارى تێدابکرێت و به‌زووترین کات ته‌واو بکرێن.
هاوکات ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ئاشکراشیکرد، داواکارییه‌کى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق کردووه که بریارى پارێزبه‌ندى بۆ ڤاکسینى کۆرۆنا له جۆرى فایزه‌ر- بایۆتینگ په‌سه‌ندبکات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و گاکسینه کۆپى نه‌کرێت یان نه‌فرۆشرێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق بڵاویکرده‌وه ، بڕیاره شانزده ملیۆن ژه‌مه ڤاکسین له جۆرى فایزه‌رى ئه‌مریکى و بایۆتینکى ئه‌ڵمانى به چه‌ند قۆناغێک بگاته عێراق.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یه‌که‌م کاروانى ڤاکسینى دژه‌کۆرۆنا له جۆرى سینۆفارم له چینه‌وه گه‌یشته عێراق که په‌نجا ھه‌زار ژه‌مه ڤاکسین بوو.