به‌رمیلێک نه‌وتى خاو گه‌یشته‌ 68 دۆلار

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌نرخى نه‌وتى خاو له‌ بازاڕه‌کانى جیهانیدا به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ و به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت گه‌یشته‌ 68 دۆلار

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى ئازارى 2021، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به‌ 68 دۆلارو سێ سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(رۆژئاواى ته‌کساس) به‌ 64 دۆلارو 98 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

هاوکات به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به‌ 62 دۆلارو 18 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاو له‌جیهاندا پاش بڕیاره‌که‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتى سعودیه‌ هات که‌ بریاریدا تا کۆتایى مانگى نیسانى داهاتوو هه‌نارده‌ى نه‌وت رۆژانه‌ ملیۆنێک به‌رمیل که‌مبکاته‌وه‌.
 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار