پاپاى ڤاتیکان: تیرۆر ئایین ده‌قۆزێته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پاپا فرانسیس، پاپاى ڤاتیکان له‌شارى ئور له‌پارێزگاى زیقار وتارێکى پێشکه‌شکرد و وتی" تیرۆر ئایین ده‌قۆزێته‌وه‌و ئێمه ده‌بێت رێگرى له‌وانه بکه‌ین که کرده‌وه‌کانیان به ئایین ده‌پۆشن".
پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى ئازارى 2021، پاپا فرانسیس، پاپاى ڤاتیکان گه‌یشته شارى مێژوویى ئور له پارێزگاى زیقار و ڕایگه‌یاند:" ئامانج له‌سه‌ردانیکردنم بۆ شوێنه ئاینیى و مێژوییه‌کان بۆ پشتیوانیکردنه له فره ره‌نگى ئاینیی، ئازادى بیروڕا و بۆچونى ئاینی، ده‌مانه‌وێت پارێزگارى له‌و شوێنانه بکرێت، چونکه کاتێک تیرۆر هێرشده‌کاته‌سه‌ر شوێنه پیرۆزه‌کان ده‌یه‌وێت به‌شێک له‌مێژوى ئاینییش بسڕێته‌وه".
هه‌روه‌ها وتیشی" ئیمان پێکه‌وه کۆمان ده‌کاته‌وه‌و تیرۆر و توندوتیژى له ئایینه‌وه سه‌رچاوه ناگرن، تیرۆر، ئایین ده‌قۆزێته‌وه‌و ئێمه ده‌بێت رێگه له‌وانه بگرین که ئایین وه‌ک رۆپۆشێک ده‌قۆزنه‌وه. برایه‌تیمان پاڵمان پێوه‌ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ى مرۆییانه بژین".
هاوکات، پاپا ئاماژه‌ى به قوربانییانى ئێزدییه‌کان کرد و وتی" سه‌دان که‌س له ئێزدییه‌کان مردن و مامه‌ڵه‌ى خراپیش له‌گه‌ڵ زۆرێکیاندا کرا، به‌تایبه‌ت منداڵه‌کانیان".
دوێنێ هه‌ینى پاپا فرانسیس به‌سه‌ردانێک گه‌یشته به‌غدادى پایته‌ختى عێراق و له‌لایه‌ن مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقه‌وه پێشوازیى لێ‌کرا و له یه‌که‌م دیداردا له‌گه‌ڵ کازمى کۆبووه‌وه و له کۆشکى سه‌لامى سه‌رۆکایه‌تیى کۆماریش وتارێکى پێشکه‌شکرد، هاوکات بڕیاره سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه ٧ى ئازار سه‌ردانى هه‌ولێر بکات.