‌ڕێکخراوى CPT ئه‌مریکى بۆ حکومه‌تى هه‌رێم: ئازادى ڕاده‌ربڕین له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
‌ڕێکخراوى CPT ئه‌مریکى بۆ حکومه‌تى هه‌رێم له‌ راپۆرتێکیدا له‌باره‌ى سزادراوانى رۆژنامه‌وانانى بادینان هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت:"دادگاکانى کوردستانى عێڕاق، له‌ ڕێگه‌ى به‌کارهێنانى یاساوه‌، قسه‌کردن له‌گه‌ڵ کۆنسۆڵخانه‌ى ئه‌مریکاو ڕێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان سه‌باره‌ت به‌ مافى مرۆڤ، به‌ کارى سیخوڕى له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات".

ڕاپۆرتێک ده‌رباره‌ى دادگاییکردنه‌که‌ى ڕۆژى ١٦ى شوباتى ٢٠٢١ ى ڕۆژنامه‌وانان و چالاکانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ده‌ڤه‌رى بادینان: شێروان شێروانی، شڤان سعید، ئه‌یاز که‌ره‌م، هاریوان عیساو گوهدار زێباری.


پوخته‌
له‌ به‌روارى ١٦ى شوباتى ٢٠٢١، دادگاى تاوانه‌کان هه‌ولێر به‌ تۆمه‌تى "سیخوڕیکردن" و "پیلانگێڕى بۆ ئه‌نجامدانى کارى تێکده‌رانه‌ و چالاکى دژ به‌ سه‌قامگیرى و ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی"، به‌ پشتبه‌ستن به‌ مادده‌ى ١ له‌ یاساى ژماره‌ ٢١ى ساڵى ٢٠٠٣ى په‌رله‌مانى کوردستان،  پێنج ڕۆژنامه‌وانى سه‌ربه‌خۆ و چالاکى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى به‌ تاوانبار له‌ قه‌ڵه‌مدا. هه‌ریه‌ک له‌ ڕۆژنامه‌وانان شێروان شێروانی، ئه‌یاز که‌ره‌م و گوهدار زێبارى و چالاکوانان شڤان سه‌عید و هاریوان عیسا به‌ شه‌ش ساڵ زیندانى سزادران. 

ئه‌ندامانى تیمه‌کانى بوونیاتنه‌رى ئاشتی، که‌ ڕێکخراوێکى نێوده‌وڵه‌تییه‌ بۆ مافى مرۆڤ، له‌ ڕۆژانی١٥ و ١٦ ى شوباتى ٢٠٢١چاودێرى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى دادگایى کردنه‌که‌ بوون.

سى پى تى نیگه‌رانى قوڵى له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م  پرۆسه‌ دادگاییکردنه‌ نادادپه‌روه‌رانه‌یه‌ له‌لا دروستبووه‌. که‌ هیچ به‌ڵگه‌و هۆکارێکى قایلپێکه‌ر له‌ناو هۆڵى دادگادا پێشکه‌شنه‌کرا که‌ سزاکه‌یان بسه‌لمێنێ.

 

به‌م بڕیاره‌ دادگا ئه‌وه‌ى سه‌لماند، که‌ قسه‌کردن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تییه‌کانى کۆنسۆڵخانه‌ى گشتى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ڕێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌رباره‌ى بارودۆخى مافى مرۆڤ تاوانى سیخوڕین، که‌ ئه‌مه‌ مه‌ترسسیه‌ بۆ سه‌ر چالاکى و تواناى به‌رگریکارانى مافى مرۆڤ که‌ کاریگه‌رانه‌ له‌م ووڵاته‌دا کارده‌که‌ن.  

له‌م ڕاپۆرته‌دا ئه‌و به‌ڵگانه‌ باسیان لێوه‌ده‌کرێت که‌ پێشکه‌ش به‌ دادوه‌ر کران و له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ڕاده‌وه‌ستین که‌ به‌ پشتبه‌ستن پێیان، دادوه‌ر سزاى شه‌ش ساڵ زیندانی، بۆ هه‌ریه‌ک له‌ شێروان شێروانی، گوهدار زێباری، شڤان سعید، ئه‌یاز که‌ره‌م و هاریوان عیسا ده‌رکرد.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار