نرخى نه‌وتى خاو به‌رده‌وامه‌ له‌به‌رزبونه‌وه‌

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
‌ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ 7 ى ئازار نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاره‌کانی جیهاندا به‌رزبووته‌وه‌و به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت نزیکه‌ له‌ 70 دۆلار.

 نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به‌ 69 دۆلار و 54 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

هه‌روه‌ها نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى(ته‌کساس) به‌ 66 دۆلار و 26سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

هاوکات، نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى ئۆپێک پڵه‌س به‌ 62 دۆلارو 15 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت به‌قازانجێکى زۆر ده‌شکێته‌وه‌ بۆ وڵاتانى ئۆپێک پڵه‌س و سودێکى زۆرى بۆ داهاتى حکومه‌تى عێراق و هه‌رێمى کوردستان هه‌یه‌ که‌ به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 85% پشت به‌داهاتى نه‌وتى فرۆشراو ده‌به‌ستن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار