به‌رمیلێک نه‌وتى خاو 70 دۆلارى تێپه‌راند

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
نرخى نه‌وتى خاو له‌ بازاره‌کانى جیهاندا به‌رزبووه‌ته‌وه‌و به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت 70 دۆلارى تێپه‌راند.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8ى ئازارى 2021، نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت به‌ 70 دۆلارو 42 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به‌ 67 دۆلارو 13 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت..

به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاو دواى هێرشه‌که‌ى حوسییه‌کان بۆسه‌ر کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانى سعودیه‌ به‌رزبووه‌یه‌وه‌ که‌ تا ئێستا به‌ته‌واوى زیانه‌کانى ئاشکرا نه‌زانراون.

عەمید یەحیا سەریع وتەبێژی هێزەکانی حوسیەکان، رایگەیاند" هێزە مووشەکیەکان و هێزە ئاسمانییەکانیان هێرشێکی فراوان و هاوبەشیان لە قوڵایی سعودیە ئەنجام داوە و کۆمپانیای ئارامکۆی کردۆتە ئامانج لە دەربەندی رەئس تەنورە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار