حوسییه‌کان: سعودیه چل هێرشى کردووه‌ته سه‌ر یه‌مه‌ن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ماڵپه‌رى فه‌رمى حوسیه‌کان بڵاویکرده‌وه، هێزه‌کانى هاوپه‌یمانیى عه‌ره‌بى به رابه‌رایه‌تى سعودیه، چل هێرشى ئاسمانیى کردوه‌ته سه‌ر پێنج شارى یه‌مه‌ن له نێویاندا سه‌نعاى په‌یاته‌خت.
ماڵپه‌ڕى ئه‌نساروڵڵاى سه‌ربه حوسییه‌کان بڵاویکرده‌وه، هێزه‌کانى هاوپه‌یمانیى عه‌ره‌بى به رابه‌رایه‌تى سعودیه چل هێرشى ئاسمانییان کردۆته سه‌ر شاره‌کانى سه‌نعا، سه‌عده، زه‌مار، مه‌ئریب و جۆف له یه‌مه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که ئه‌و هێرشانه هه‌ڵکشانێکى مه‌ترسیداره، کۆمه‌ڵگا و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بێ ده‌نگن به‌رامبه‌ری،" ئێمه‌ش مافى وه‌ڵامدانه‌وه‌مان ده‌بێت له کاتى و شوێنى خۆیدا".
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئاشکراشیکرد هێزه‌کانى هاوپه‌یمانى ه‌ره‌بى زیاتر له 114 پێشێلکارییان به‌رامبه‌ر به رێککه‌وتنى هێوربونه‌وه‌ى نێوانیان ئه‌نجامداوه ، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن به قوڵایى 16 کیلۆ مه‌تر بێنه ناو خاکى یه‌مه‌نه‌وه.
