برێت مه‌کگۆرک ئه‌م شاره‌ى هه‌رێم به‌ سیمبولى هیوا ناوده‌بات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
یاریده‌ده‌رى کۆشکى سپى ئه‌مریکا بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکوورى ئه‌فریقیا، هه‌ولێرو موسڵ به‌ سیمبولى هیوا ناوده‌بات و ده‌ڵێت، سه‌ردانه‌که‌ى پاپا فڕانسیس، پاپاى ڤاتیکان بۆ هه‌ولێر موسڵ و بینینى دیمه‌نه‌ جوانه‌کانى خه‌ڵکى له‌ ده‌وربه‌رى پاپا فڕانسیسدا، سه‌رنجڕاکێش و هیوا به‌خشبوون.
 
برێت مه‌کگۆرک، یاریده‌ده‌رى کۆشکى سپى ئه‌مریکا بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکوورى ئه‌فریقیا له‌ تویته‌ر نووسیویه‌تی: "به‌و دیمه‌نه‌ جوانانه‌ى پاپا فڕانسیس له‌ شارى هه‌ولێر، که‌ چه‌ندین که‌س له‌ په‌یڕه‌وانى هه‌موو باوه‌ڕێک په‌ناگه‌ى خۆیان له‌کاتى هه‌ڵاتن له‌ داعش له‌ ساڵى 2014 دۆزییه‌وه‌، سه‌رسامبووم".
 
مه‌کگۆرک هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ئێستا که‌ به‌ره‌و جه‌ژنى ئیسته‌ر ده‌ڕۆین و لێى نزیک ده‌بینه‌وه‌، شارى هه‌ولێر و موسڵ سیمبولى هیوا و نوێبوونه‌وه‌ن و ئیلهامبه‌خشن بۆ پڕکارى له‌ ئاینده‌دا".
 
پاپا فڕانسیس، پاپاى ڤاتیکان له‌ رۆژى 5ى ئه‌م مانگه‌ به‌ سه‌ردانێکى سێ رۆژه‌ گه‌یشته‌ عێراق. رۆژى 7ى ئه‌م مانگه‌دا سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستانى کرد و له‌دواى گه‌شته‌ چه‌ند کاتژێرییه‌که‌ى بۆ موسڵ و شارۆچکه‌ى قه‌ره‌قۆش گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێرو له‌ یاریگاى فه‌ره‌نسو هه‌ریرى گه‌وره‌ترین گردبوونه‌وه‌ى پیرۆزى گێڕا، که‌ نزیکه‌ى 10 هه‌زار که‌س ئاماده‌ بوون.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار