په‌رله‌مانى لیبیا متمانه‌ى به‌خشییه حکومه‌تى نوێى وڵاته‌که‌ی

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى لیبیا متمانه‌ى به‌خشیه حکومه‌تى نوێى وڵاته‌که‌ى به سه‌رۆکایه‌تى عه‌بدولحه‌مید ئه‌لده‌بیبه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10ى ئازارى 2021، عه‌قیله ساڵح سه‌رۆکى په‌رله‌مانى لیبیا رایگه‌یاند:"ئه‌ندامانى په‌رله‌مان به ده‌نگى 132 ئه‌ندام په‌رله‌مان متمانه‌یان به‌خشیه عه‌بدولحه‌مید ئه‌لده‌بیبه سه‌رۆکى حکومه‌تى نیشتمانى لیبیا و ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى ئه‌و کابینه‌یه‌دا" .
لاى خۆیه‌وه عه‌بدولحه‌مید ئه‌لده‌بیبه سه‌رۆکى حکومه‌تى نیشتیمانى لیبیا رایگه‌یاند:"به‌هۆى رێکنه‌که‌وتنى لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر کاندیدى پۆسته‌کانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه و به‌رگرى چه‌ند فشارێکى نێوده‌وڵه‌تیش به به‌تاڵى ده‌مێنه‌وه تا پرکردنه‌وه‌ى ئه‌و پۆستانه‌ش سه‌رۆک وه‌زیران خۆى به‌ڕێوه‌یان ده‌بات".
عه‌بدولحه‌مید ده‌بیبه ئه‌مڕۆى به رۆژێکى مێژویی بۆ لیبییه‌کان وه‌سف کرد‌و جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که دابه‌شکاریه‌ى لیبیا کۆتایى پێبهێنرێت که ساڵانێکه بووه‌ته نه‌هامه‌تى بۆ گه‌لى لیبیا.
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که کار بۆ به‌دیهێنانى ئاشته‌وایى نیشتمانى بکه‌ن و نابێت جه‌نگ له‌و وڵاته دووباره ببێته‌وه.
مانگى شوباتى رابردو له چوارچێوه‌ى گفتوگۆکانى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له جنێف عه‌بدولحه‌مید ئه‌لده‌بیبه وه‌ک سه‌رۆکى حکومه‌تى نیشتیمانى لیبى هه‌ڵبژێردرا بۆ سه‌رپه‌رشتیکردنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌و وڵاته که بڕیاره کۆتایى ئه‌م ساڵ ئه‌نجامبدرێت.
به‌هۆى شه‌رو پێکدادانه‌کانى حکومه‌تى ویفاقى نیشتمانى به پاڵپشتى تورکیا‌و میلیشیاکانى به‌رانبه‌ر خه‌لیفه خه‌فته‌ر هه‌زاران که‌س بوونه قوربانى و سه‌دان هه‌زار که‌سیش ئاواره بوون.
