ناتنیاهۆ: مۆساد له‌ناو تاراندایه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل، جه‌ختیکرده‌وه، ئه‌و "مۆسادى ناردووه‌ته ناوه‌ڕاستى تاران بۆ ھێنانى نهێنییه‌کانى دۆسیه‌ى ئه‌تۆمى ئێرانى و نمایشکردنیان بۆ جیهان، بۆ ئه‌وه‌ى ببینن پلانه نهێنییه‌کانى ئێران له‌م باره‌وه چین".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10ى ئازارى 2021، بنیامین ناتنیاهۆ رایگه‌یاند:" کارى دیکه‌شمان کردووه، به‌ڵام ئاشکرایان ناکه‌م، من رۆڵم وه‌ک سه‌رۆکى حکومه‌تى ئیسرائیل ئه‌وه‌یه پابه‌ندم به رێگه‌گرتن له ئێران له ده‌ستبه‌رکردنى چه‌کى ئه‌تۆمى بۆ هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌ده‌وروبه‌رى و له ده‌وڵه‌تى جووله‌که".
هه‌روه‌ها ناوبراو راشیگه‌یاند:" فه‌رمانم به سوپاى ئیسرائیل کردووه، به هه‌ر نرخێک بێت رێگرى جێگیربوونى ئێران له سووریا بکه‌ن و ئێوه ده‌بینن، ئێمه ھه‌ر چه‌ند رۆژ جارێک سووریا بۆردومان ده‌که‌ین".
هاوکات، سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه"ئه‌گه‌ر ئێران ھه‌وڵ بدات ھێرشمان بکاته سه‌ر، ھێرشیان ده‌که‌ینه سه‌ر، یان پێش ئه‌وان ئێمه ھێرشیان ده‌که‌ینه سه‌ر".
بنیامین ناتنیاهۆ ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ جۆو بادین سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا، ئه‌نجامداوه که به‌درێژایى 40 ساڵ ھاوڕێى بووه، "ئه‌ویش پابه‌ندبوونى خۆى نوێکرده‌وه له رێگه‌گرتن له گه‌یشتنى ئێران به چه‌کى ئه‌تۆمی".
