ته‌قینه‌وه‌یه‌کى گه‌وره ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌کانى ئه‌فغانستان ده‌کاته ئامانج

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ هه‌ینى ته‌قینه‌وه‌یه‌کى گه‌وره له‌ویلایه‌تى وارداک له‌رۆژهه‌ڵاتى ئه‌فغانستان یه‌که‌ى ئۆپه‌راسیۆنى هێزه تایبه‌ته‌کانى ئه‌و وڵاته‌ى کرده ئامانج و تا ئێستا به‌فه‌رمى زیانه گیانییه‌کان ئاشکرا نه‌کراون.
به‌پێى هه‌واڵێکى ئاژانسى روسیا توده‌ی، ته‌قینه‌وه‌یه‌کى گه‌وره له‌ویلایه‌تى وارداک له‌رۆژهه‌ڵاتى ئه‌فغانستان رویدا و یه‌که‌ى ئۆپه‌راسیۆنى هێزه تایبه‌ته‌کانى ئه‌و وڵاته‌ى کردووه‌ته ئامانج.
ئه‌و که‌سانه‌ى که روداوه‌که‌یان بینیوه ئاماژه‌یان به‌وه‌کردووه که ته‌قینه‌وه‌که بنکه‌یه‌کى هێزى ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌کانى له مه‌یدان شه‌هر کردۆته ئامانج و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌کى زۆر قوربانى لێکه‌وتۆته‌وه.
ته‌قینه‌وه‌که به‌هۆى بارهه‌ڵگرێکى بۆمبڕێژکراوه‌وه بووه و دوکه‌ڵێکى زۆرى لێ به‌رزبووه‌ته‌وه و ئامارى قوربانییانى رووداوه‌که ئاشکرا نه‌کراوون.
