دواى سه‌ردانه‌که‌ى پاپا، شێخى ئه‌زهه‌ر بانگهێشتى عێراق ده‌کرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى سه‌ردانه‌که‌ى پاپاى ڤاتیکان بۆ به‌غدا و هه‌ولێرو موسڵ، سه‌رۆکى دیوانى وه‌قفى سوننى عێراقى رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستى سه‌ردانکردنى وڵات، نامه‌ى سه‌رۆکى حکومه‌ت و په‌رله‌مانى گه‌یاندووه‌ته شێخى ئه‌زهه‌ر و به خۆشحاڵییه‌وه قبوڵى کردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى ئازارى 2021، ئه‌حمه‌د که‌مبه‌ش، سه‌رۆکى دیوانى وه‌قفى سوننى عێراقى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى وڵات‌دا سه‌ردانى ئه‌حمه‌د ته‌یب، شێخى ئه‌زهه‌ریان کرد و تیایدا که‌مبه‌ش بانگهێشتننامه‌ى مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌ت و محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مان دراوه‌ته شێخى ئه‌زهه‌ر به‌مه‌به‌ستى سه‌ردانکردنى بۆ به‌غدا.
سه‌رۆکى دیوانى وه‌قفى سوننى عێراق ده‌ڵێت:" سه‌ردانکردنى شێخى ئه‌زهه‌ر پشتیوانیه‌کى گه‌وره‌یه بۆ یه‌کگرتوویى عێراق و بانگهێشتنامه‌که‌ش گوزارشته له خۆشه‌ویستى گه‌ل".
شێخى ئه‌زهه‌ر ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو عێراق مێژویه‌ک و شارستانیه‌تێکى هه‌یه ره‌گى داکوتیووه و شانازى به بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵیان ده‌کات"زاناکانیان خزمه‌تێکى زۆرى ئیسلام و عه‌ره‌ب و زانستیان کردووه".
هه‌روه‌ها ئاماده‌یى خۆى ده‌ربڕیوه بۆ سه‌ردانه‌که‌ى بۆ عێراق، به‌ڵام باسى کاته‌که‌ى نه‌کراوه.
پێنجى ئازار پاپا فرانسیس، پاپاى ڤاتیکان به‌سه‌ردانێکى سێ رۆژه گه‌یشته عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵا کۆبووه‌وه‌و چووه شارى موسڵ و هه‌ولێر.
