حوسییه‌کان ئاگربه‌ست ره‌تده‌که‌نه‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حوسیه‌کانى یه‌مه‌ن رایگه‌یاند:"ده‌ستپێشخه‌ریه‌که‌ى ئه‌مریکا بۆ راگه‌یاندنى ئاگربه‌ست ره‌تده‌که‌ینه‌وه و به پیلانگێڕى دژى یه‌مه‌ن و بردنى بۆ قۆناغێکى مه‌ترسیدارى داده‌نێن".
که‌ناڵى "ئه‌لمه‌سیره"ى سه‌ر به حوسییه‌کان بڵاویکرده‌وه، محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌لام، وته‌بێژى حوسییه‌کان رایگه‌یاند:"ده‌ستپێشخه‌ریه‌که‌ى ئه‌مریکا بۆ ئاگربه‌ست که پێشکه‌شکراوه شتێکى نوێى تیادا نیه و ئێمه ره‌تیده‌که‌ینه‌وه و به پیلانگێڕى بۆ بردنى وڵات بۆ قۆناغێکى مه‌ترسیدارى ده‌زانین".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ى ئه‌مریکا گوزارشت له سیاسیه‌تى سعودیه و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات و له به‌رژه‌وه‌ندى وڵاتانى که‌نداوه‌و ره‌تیده‌که‌نه‌وه.
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که ده‌بوایه ئه‌مریکا سه‌ره‌تا هه‌نگاوى هه‌ڵگرتنى گه‌مارۆکانى بنایه "ئێمه‌یش به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیمان له‌وه ده‌کرد".
محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌لام ئه‌وه‌شى خسته‌ڕو، دیاریکردنى خاڵه‌کانى هاتوچۆ له فڕۆکه‌خانه‌ى سه‌نعا، مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له رێگاى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى و نه‌دانى پاسپۆرت له‌لایه‌ن سه‌نعاوه له پێشمه‌رجه‌کانى پلانه‌که‌ى ئه‌مریکادان.
پێشتر وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا بڵاویکردبوه‌وه، پێویسته ئاگربه‌ست به زوترین کات له یه‌مه‌ن رابگه‌یه‌نرێت و هێرشه ئاسمانییه‌کانى حوسیه‌کان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌کانى سعودیه بوه‌ستێنرێت.