ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له به‌غدا روویدا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق ئاشکراى ده‌کات خۆکوژێک ویستویه‌تى له‌رێگه‌ى ماتۆرسکیله‌که‌یه‌وه ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌به‌رده‌م دوکانێکى "مه‌ى فرۆشى" بته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام پێش ئه‌وه به‌خۆیدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق به‌یاننامه‌یه‌کى سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌ى ماتۆڕسکیلێک له ناوچه‌ى ئه‌لمه‌شته‌ل له ڕۆژهه‌ڵاتى به‌غدا بڵاوکرده‌وه و ئاماژه به‌وه کراوه که" بۆمبێک له نێو ماتۆڕسکیلێکدا له‌سه‌ر ڕێگاى قه‌نات به‌ره‌و ناوچه‌ى به‌غداى نوێ له ڕۆژهه‌ڵاتى شاره‌که ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له ئه‌نجامدا ماتۆڕسواره‌که کوژراوه".
هه‌روه‌ها "ماتۆڕسواره‌که ویستوویه‌تى ته‌قینه‌وه‌که له‌به‌رده‌م دوکانێکى مه‌ى خواردنه‌وه‌وه بنێته‌وه که بریتى بووه له دوو نارنجۆک، به‌ڵام به‌خۆیدا ته‌قیوه‌ته‌وه و ده‌ستبه‌جێ کوشتوویه‌تى و سێ هاوڵاتى دیکه‌شى بریندارکردووه".
ڕۆژى 21ى کانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ به‌هه‌مانشێوه له گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ران له ناوه‌ڕاستى به‌غدا دوو خۆکوژ به پشتوێنى بۆمبڕێژکراوه‌وه له بازاڕێکى میللی‌دا خۆیان ته‌قانده‌وه و له ئه‌نجامدا 32 که‌س کوژران و 110ى دیکه‌ش برینداربوون.