دابه‌شکردنى موچه‌ ده‌ستى پێکرد

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى عیراق له‌باره‌ى دابه‌شکردنى مووچه‌ى مانگى ئازارى ئه‌مساڵ ئاماده‌یى خۆیى راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23ى ئازارى 2021، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، رێنمایى دراوه‌ته‌ فه‌رمانگه‌ى ژمێریارى ده‌ستبکات به‌ دابه‌شکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگى ئازارى ئه‌مساڵ.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا دارایى عێراق باسى له‌وه‌شکردووه‌، ته‌واوى که‌رته‌کانى دابه‌شکردنى مووچه‌ى سه‌ربه‌ وه‌زاره‌ت ئاگادارکراونه‌ته‌وه‌ سه‌ردانى وه‌زاره‌ته‌که‌ بکه‌ن، به‌مه‌به‌ستى ده‌ستپێکردنى ڕێوشوێنه‌کانى دابه‌شکردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆران.

بڕیاره‌ حکومه‌تى هه‌رێم موچه‌ى مانگانه‌ى موچه‌خۆران له‌ 25 هه‌موو مانگێک ده‌ستپێبکات، یه‌که‌م وه‌زاره‌تیش ته‌ندروستى ده‌بێت.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار