واشنتن: شه‌رڤانان و پێشمه‌رگه ئازابوون و داعشیان له‌ناوبرد
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ده‌روه‌ى ئه‌مه‌ریکا بڵاویکرده‌وه، رزگارکردنى خاکى عێراق و سوریا له داعش وه‌رچه‌رخانێکى گرنگ بوو له شه‌ڕى روبه‌روبونه‌وه‌ى ئه‌و رێکخراوه‌دا که هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق رۆڵى به‌رچاویان تێیدا هه‌بووه.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 23ى ئازارى 2021، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له به‌یاننامه‌یه‌کیدا له دووه‌مین ساڵیادى تێکشکاندنى داعش له عێراق و سوریا رایگه‌یاند:"رزگارکردنى خاکى عێراق و سوریا له رێکخراوى چه‌کدارى داعش وه‌رچه‌رخانێکى گرنگ بو له شه‌ڕى روبه‌روبونه‌وه‌ى ئه‌و رێکخراوه ، هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیش سوره له‌سه‌ر خاپور کردنى پێگه‌کانیان له عێراق و سوریا و هه‌وڵه‌کانى بۆ له‌ناوبردنى به‌رده‌وامه".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که ئه‌مریکا به توندى پابه‌نده به هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى وهه‌وڵى شکستى هه‌میشه‌یى داعش ده‌دات.
هاوکات، ستایشى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) و پێشمه‌رگه ده‌کات و تێیدا هاتووه: " واشنتن ستایشى ئازایه‌تى و قوربانیدانى هێزه ئه‌منییه‌کانى عێراق و هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌دا ده‌کات".