نه‌تانیاهۆ جارێکى دیکه‌ سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌به‌پێى ئه‌و ئه‌نجامه‌ نافه‌رمییانه‌ى که‌ناڵه‌کانى ئیسرائیل بڵاویانکردوه‌ته‌وه‌، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى وڵاته‌که‌دا پارتى لیکود، که‌ پارتى بینیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆک وه‌زیرانى ئێستاى وڵاته‌که‌یه‌ له‌ پێشه‌وه‌یه‌ و تا ئێستا 32 کورسى له‌کۆى 120 کورسى په‌رله‌مانى به‌ده‌ستهێناوه‌.

به‌پێى هه‌واڵى که‌ناڵه‌ فه‌رمیه‌کانى ئیسرائیل، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌و وڵاته‌دا که‌ دوێنێ  به‌ڕێوه‌چو پارتى لیکود که‌ پارته‌که‌ى بینیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆک وه‌زیرانه‌ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌ پێشه‌وه‌ى هه‌موو پارته‌کانى ئیسرائیله‌ و تا ئێستا 32 کورسى په‌رله‌مانى به‌ده‌ستهێناوه‌.

راستڕه‌وه‌کانى ئیسرائیل پشتیوانى له‌ پارتى لیکود ده‌که‌ن، به‌وه‌ش ژماره‌ى کورسییه‌کانى لایه‌نگرانى نه‌تانیاهو ده‌کاته‌ 53 کورسى، بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت، نه‌تانیاهو پێویستى به‌ به‌ده‌ستهێنانى 61 کورسى په‌رله‌مانییه‌.
له‌کۆى 120 کورسى په‌رله‌مانى ئیسرائیل، نه‌تانیاهو پێویستى به‌ به‌ده‌ستهێنانى 61 کورسى په‌رله‌مانییه‌، تا بتوانێت حکومه‌تى هاوپه‌یمانى پێکبهێنێت، بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ کورسى په‌رله‌مانی، پێویسته‌ پارته‌ راستڕه‌وه‌کان پشتیوانى بکات. 
بڕیاریشه‌ کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئیسرائیل، سبه‌ینێ ئه‌نجامى فه‌رمى هه‌ڵبژاردنه‌کان رابگه‌یه‌نێت.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ به‌ به‌شدارى زیاتر له‌  شه‌ش ملیۆن که‌س هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى ئیسرائیل ده‌ستیپێکرد و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 39 لیست کێبڕکێ ده‌که‌ن بۆ بردنه‌وه‌ى زۆرترین کورسى په‌رله‌مانی.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار