نێچیرڤان بارزانی: کەمال مەزهەر گەیشتبووە ئەو راستیەی زیادبوونی توندوتیژییەکان سیاسەتی هەڵەی حکومەتەکانە
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دكتۆر کەمال مەزهەر خواستی ئەوەی هەبوو لەرێگەی پشتڕاستکردنەوەی روداوە مێژوییەکان لەنێوان سەدان گێڕانەوە و سەرچاوەی جیاوازەوە گەلانی ناوچەکە پێکەوە ئاشتەوان و کێشەیان لەگەڵ یەکتردا نیە، بەڵکو ئەوەی بووەتەهۆی زیادبوونی توندوتیژییەکان بریتییە لە سیاسەتی هەڵەی حکومەتەکانن.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەرێوڕەسمی ماڵئاوایکردن لە تەرمی دكتۆر کەمال مەزهەر ئاماژەی بەوەشکرد، دكتۆر کەمال لەرێگەی لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی رووداوە مێژوییەکان جەختی لەوەکردوەتەوە گەلانی ناوچەکە پێکەوە ئاشتەوان و کێشەیان لەگەڵ یەکتردا نیە، بەڵکو ئەوەی بووەتەهۆی زیادبوونی توندوتیژییەکان بریتییە لە سیاسەتی هەڵەی حکومەتەکان، بۆیە بەرهەمەکانی ناوبراو سەرچاوەیەکی گرنگن بۆ زانینی راستی روداوەکان و سود لێوەرگرتنیان بۆ داهاتوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، نوسەر و رۆشنبیرانی کورد بەدرێژایی شۆڕشەکانی کوردستان رۆڵیان لەپاراستنی مێژووی کوردا هەبووە و د.کەمال مەزهەریش زانایەک بوو لەبواری مێژووی کوردستان و لەو بوارەدا ناوێکی درەوشاوەیە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕو، دكتۆر کەمال یەکێک بووە لەلێکۆڵەرە دیارەکانی میژووی کورد و کەرکوک و ناوبراو مێژووی کەرکوکی بەبەڵگەوە رونکردوەتەوە.
دوای ئەوەی رۆژی 16ی ئەم مانگە، دكتۆر كهمال مهزههر مێژونوسی بهناوبانگی كورد له تهمهنی 84 ساڵیدا له وڵاتی ئهڵمانیا كۆچی دواییكرد، شەوی رابردوو تەرمی ناوبراو لەرێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان و بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە لەشاری سلێمانی بەخاک بسپێردرێت.