ئه‌ردۆغان بۆ جارى حه‌وته‌م بووه‌وه‌ سه‌رۆکى ئاکپارتى

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، بۆ جارى حه‌وته‌مین به‌ سه‌رۆکى پارته‌که‌ى به‌بێ هیچ رکابه‌رێک هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌، به‌ڵام به‌شێک له‌سه‌رکرده‌ دیاره‌کانى ناو حزبه‌که‌ى جیابونه‌ته‌وه‌و پارتى سیاسى نوێیان دروست کردووه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24ى ئازارى 2021، پارتى دادوگه‌شه‌پێدان(ئاکپارتى) حه‌وته‌مین کۆنگره‌ى خۆى ئه‌نجامداو تیایدا به‌ کۆى ده‌نگى ئه‌ندامانى کۆنگره‌که‌ به‌ ئه‌ردۆغان سه‌رۆکى ئاکپارتى هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌، به‌وه‌ش حه‌وت خوله‌ سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات.

ئاکپارتى ساڵى 2001 له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ هاوڕێیه‌کانى پارتى دادو گه‌شه‌پێدانیان دامه‌زراندو له‌یه‌که‌م خولدا و به‌شێوه‌یه‌کى ته‌وافوقى ئه‌ردۆغان کرا به‌سه‌رۆکى پارته‌که‌، له‌و کاته‌شه‌ ئه‌ردۆغان ده‌ستى به‌سه‌ر کورسى سه‌رۆکایه‌تى ئاکپارتیدا گرتووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ به‌شێک له‌وانه‌ى له‌گه‌ڵیدا بوون جیابونه‌ته‌وه‌ له‌وانه‌(عه‌بدوڵا گویل) و بوڵند ئه‌جه‌وید.

هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆو عه‌لى باباجان له‌ گرنگترین ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ بوون که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ئاکپارتیان دامه‌زراند، به‌ڵام له‌ساڵى رابردوودا دوو حزبى سیاسى نوێیان دامه‌زراند.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار