مسته‌فا کازمی: نمایشه سه‌ربازییه‌که بۆ تێکدانى دۆخى ئه‌منییه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌باره‌ى نمایشه چه‌کداریه‌که‌ى ئه‌مڕۆى میلیشیاکانى ( ربع الله) له به‌غدا، مسته‌فا کازمى رایگه‌یاند: " ئامانج له‌و نمایشه سه‌ربازیه تێکدانى دۆخى ئه‌منیه و هیچ که‌سێک ناتوانێت به‌چه‌ک هه‌ڕه‌شه بکات".
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 25ى ئازارى 2021، له سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نوسانى عێراق، مسته‌فا کازمى رایگه‌یاند: " که‌سانێک هه‌ن پێیانوایه به چه‌ک هه‌ڕه‌شه له ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن، ئه‌و نمایشه چه‌کداریه‌ى ئه‌مڕۆ کرا بۆ تێکدانى دۆخى ئاسایش و ئه‌منیه‌تى عێراق و دورخستنه‌وه‌یه‌تى له رۆڵى راسته‌قینه‌ى خۆی، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێک رێگه ناده‌ین که‌سانێت به‌چه‌ک هه‌ڕه‌شه له ئاسایشى وڵات بکه‌ن".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: "پێویسته راگه‌یاندنه‌کان ره‌خنه له هه‌ر بارودۆخێک بگرن که له‌وڵاتدا روده‌دات، ڕۆژنامه‌نوسان شه‌ڕى مه‌زهه‌به ناپه‌سه‌نده‌کانیان کردوه و ئازاانه ڕۆڵى خۆیان گێڕاوه".
هاوکات، کازمى له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ى دیاریکراوى خۆى و له تشرینى یه‌که‌میى ئه‌مساڵ ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ له به‌غداى پایته‌خت، میلیشیه‌کى شیعه‌ى چه‌کدارى له‌ژێر ناوى "ربع الله" نمایشێکى چه‌کداریان ئه‌نجامداو هه‌ڕه‌شه‌ى بنبڕکردنى سیخوڕه‌کانى ئه‌مریکا و سعودیه‌یان کرد و راشیانگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پشکى هه‌رێمى کوردستان له‌پرۆژه‌یاساى بودجه تێپه‌ڕێندرێت، "هه‌ردو گوێى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ده‌بڕن".