لەسەر ئەرکی مەسرور بارزانی تەرمی چوار پەنابەرەکە دەگەڕێندرێتەوە رۆژئاوای کوردستان
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە وڵاتی کرواتیا چوار پەنابەری کوردی ڕۆژئاوای کوردستان گیانیان لە دەستدا، سەرەخۆشی لەبنەماڵەکانیان دەکەن و لەسەر ئەرکی مەسرور بارزانی تەرمەکانیان دەگەڕێندرێتەوە رۆژئاوای کوردستان.
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "بە داخەوە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە وڵاتی کرواتیا ، چوار پەنابەری کوردی ڕۆژئاوای کوردستان ، گیانیان لە دەستدا و چەند پەنابەرێکی دیکەش برینداربوون".
ئەوەش هاتوە، "وێڕای پرسە و سەرەخۆشیمان لە بنەماڵە و کەسوکاریان و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان ، لە سەر ڕاسپاردە و ئەرکی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، تەرمی ئەو چوار پەنابەرە دەگەڕێنڕێتەوە هەرێمی کوردستان و دواتر دەنێردرێنەوە ڕۆژئاوای کوردستان و لە زێدی خۆیان بە خاک دەسپێردرێن".