عێراق و سعودیه پێنج رێککه‌وتننامه‌یان واژۆکرد
"سندوقێکى هاوبه‌شیان دامه‌زراند بهسهرمایهى سێ ملیار دۆلار"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عێراق و سعودیه له‌سه‌ر دامه‌زراندنى سندوقێکى هاوبه‌ش به سه‌رمایه‌ى سێ ملیار دۆلار به مه‌به‌ستى به‌هێزکردنى که‌رتى وه‌به‌رهێنان و کارى هاوبه‌ش له بوارى وزه و نه‌هێشتنى باج رێککه‌وتن.
ئاژانسى هه‌واڵى سعودیه بڵاویکرده‌وه، سعودیه و عێراق له‌باره‌ى به‌رده‌وامیدان له هاوکاریکردن و هه‌ماهه‌نگیکردنى یه‌کتر له بوارى نه‌وت له چوارچێوه‌ى کارکردن له رێکخراوى ئۆپێک و ئۆپێک پڵه‌س و پابه‌ندبوون به هه‌موو رێککه‌وتن و میکانیزمه‌کانییه‌وه رێککه‌وتن.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى وزه‌ش، هه‌ردوولا رێککه‌وتن له‌سه‌ر به‌ستنى هێڵێکى کاره‌با بۆ هه‌ردوو وڵات و کارکردن له‌سه‌ر به‌هێزکردنى وه‌به‌رهێنانى سعودیه له عێراق و فراوانکردنى چالاکى کۆمپانیا سعودییه‌کان له‌سه‌رجه‌م کایه و بواره‌کاندا.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هه‌ردوولا رێککه‌وتن له‌سه‌ر دوورکه‌وتنه‌وه له باجى دوولایه‌نه له‌سه‌ر کاڵا و شمه‌که هاورده‌کانى نێوان دوو وڵات و به‌هێزکردنى که‌رتى چالاکییه‌کانى که‌رتى تایبه‌ت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه و له یه‌که‌م کاردانه‌وه‌ى سه‌ردانه فه‌رمیه‌که‌ى کازمى بۆ سعودیه، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆکى ره‌وتى سه‌در رایگه‌یاند، به ئومێده‌وه ده‌ڕوانێته سه‌ردانه‌که و هیواى خواست ببێته ده‌روازه‌یه‌ک بۆ ده‌رکردنى عێراق له دۆخى دابڕانى مێژوویى و ژینگه‌یى خۆیی.
دوێنێ مسته‌فا کازمى سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق به‌سه‌ردانێکى فه‌رمى گه‌یشته سعودیه و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سه‌لمان شازاده‌ى ئه‌و وڵاته کۆبووه‌وه و چه‌ند رێککه‌وتنێکیان واژۆکرد.