هه‌سه‌ده: له‌ناو که‌مپى هۆڵ 125 که‌سمان ده‌ستگیر کردووه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قۆناغى یه‌که‌مى ئۆپه‌راسیۆنی ئاسایش و مرۆڤایه‌تی بۆ سه‌ر کامپى هۆڵ کۆتایى هات له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆوه 125 که‌س که له ناویاندا 20 به‌رپرسیان هه‌بووه ده‌ستگیر کران.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2ى نیسانى 2021، عه‌لى حه‌سه‌ن، وته‌بێژى هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆى ڕۆژئاڤاى کوردستان له ناو کامپى هۆڵ کۆتایى به قۆناغى یه‌که‌مى ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منى و مرۆییه‌که‌ى سه‌ر کامپه‌که هێناو رایگه‌یاند:"له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا به سه‌رکه‌وتوو بووین و ئێستا ژینگه‌یه‌کى ئارامتر و سه‌قامگیرترمان له‌ناو کامپه‌که فه‌راهه‌م کردووه".
ناوبراو راشیگه‌یاند:"ئه‌مه به‌بێ پشتیوانى نێوده‌وڵه‌تى زۆر ناخایه‌نێت، هه‌ربۆیه بانگه‌واز ده‌که‌م هه‌ل بقۆزرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنى درێژخایه‌نى کامپه‌که".
هه‌ڵمه‌ته‌که که به‌پشتیوانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات و یه‌کینه‌کانى پاراستنى ژن و یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل له 28ى مانگى ڕابردوو ده‌ستى پێ‌کرد، ئه‌مڕۆ کۆتاییهات و به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوى کۆتایی، تیایدا "زیاتر له پێنج هه‌زار ئه‌ندامى هێزه ئه‌منیه‌کان به‌شدارییان تێدا کرد، 125 چه‌ته ده‌ستگیر کراوه که له نێویاندا ٢٠ سه‌رچه‌ته هه‌یه".
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا 47 که‌س له‌ناو کامپه‌که‌دا کوژراون، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش داوا له کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى کرا کێشه‌ى خێزانه‌کانى داعش چاره‌سه‌ر بکات و بیانگه‌ڕێننه‌وه بۆ وڵاته‌کانیان و کامپى هۆڵ گرفتێکى نێوده‌وڵه‌تییه.
