په‌رله‌مانتارێکى هه‌ده‌په له ئه‌نقه‌ره ده‌ستگیرکرا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
په‌رله‌مانتارێکى پارتى دیموکراتى گه‌لان هه‌ده‌په به‌هۆى ده‌رچوونى بڕیارى سزاى زیندانییه‌وه پارێزبه‌ندى لێسه‌ندرابووه‌وه، له ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختى تورکیا ده‌ستگیرکرا.
عومه‌ر فاروق گه‌رگه‌رلیئۆغڵو، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى تورکیا له فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى گه‌لان (ھه‌ده‌په) له کۆبوونه‌وه‌ى ١٧ى ئازارى ئه‌نجومه‌نى گشتیى په‌رله‌مان، له‌دواى خوێندنه‌وه‌ى یاداشتنامه‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى تورکیا له‌باره‌ى ده‌رچوونى بڕیارى کۆتایى سزاى زیندانی، پارێزبه‌ندى لێسه‌ندرایه‌وه و دواتریش بڕیارى ده‌ستگیرکردنى بۆ ده‌رچوو.
له‌دواى ده‌رچوونى فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى ناوبراو له‌نێو ماڵه‌که‌ى خۆى له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانى تورکیاوه ده‌ستگیرکرا.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار