داهاتى نه‌وتى عێراق پێنج ملیار‌و 700 ملیۆن دۆلار بووه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئامارى بڕى نه‌وتى فرۆشراو و داهاتى ده‌ستکه‌وتووى مانگى رابردووى بڵاوکرده‌وه و تیایدا هاتووه، بڕى 91 ملیۆن زیاتر به‌رمیل نه‌وت به به‌هاى پێنج ملیار و 700 ملیۆن دۆلار فرۆشراوه.
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق راگه‌یه‌ندراوێکى له‌باره‌ى ئامارى فرۆشتنى بڕى نه‌وت و داهاته‌که‌ى له مانگى ئازار بڵاوکرده‌وه و تیایدا هاتووه له کێڵگه‌کانى که‌رکوک بڕى سێ ملیۆن و 71 هه‌زار و 745 به‌رمیل نه‌وت به به‌هاى 194 ملیۆن و 530 هه‌زار و 539 دۆلار فرۆشراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه کۆى بڕى نه‌وتى فرۆشراو له کێڵگه‌کانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق 88 ملیۆن و 240 هه‌زار و 184 به‌رمیل نه‌وت بووه.
هاوکات، تێکڕاى هه‌نارده‌کردنى بڕى نه‌وتى فرۆشراوى رۆژانه له مانگى ئازاردا دوو ملیۆن و 945 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بووه و یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى به 63 دۆلار و 3.29 سه‌نت فرۆشراوه.