ئه‌مریکا بڕیاریدا سزاى تورکیا بدات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا بڕیاریدا سزا به‌سه‌ر که‌رتى پیشه‌سازیى به‌رگرى تورکیا (SSB) دا بسه‌پێنێت، به‌هۆى کڕینى سیستمى موشه‌کى به‌رگرى S400 له‌ روسیا.

به‌پێى راسپارده‌یه‌ک که‌ له‌ تۆمارى فیدڕاڵى ئه‌مریکادا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، ئه‌نتۆنى بلینکن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ى که‌ ده‌سه‌ڵاتى پیشه‌سازى به‌رگرى تورکیا "مامه‌ڵه‌یه‌کى گه‌وره‌ی" له‌گه‌ڵ لایه‌نى روسیادا کردوه‌ بۆ کڕینى سیستمى موشه‌کى به‌رگرى S400.

هه‌روه‌ها به‌پێى ئه‌و راسپارده‌یه‌، سزاکان ده‌سته‌ى پیشه‌سازى سه‌ربازیى تورکیا و ئیسماعیل ده‌میر سه‌رۆکى ده‌زگاکه‌ى گرتوه‌ته‌وه‌، هاوکات سێ لێپرسراوى دیکه‌ى تورکیاش که‌ په‌یوه‌ندییان به‌ ئیسماعیل ده‌میره‌وه‌ هه‌یه‌ سزادراون.

هاوکات رێگه‌ به‌ مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیانى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ که‌سانه‌ى که‌ سزا خراوه‌ته‌ سه‌ریان نادرێت و ئه‌و که‌سانه‌ى له‌ لیسته‌که‌دان سه‌رمایه‌کانیان له‌ ئه‌مریکا بلۆک ده‌کرێت و رێگه‌ى گه‌شتکردنیان بۆ ئه‌مریکا پێنادرێت.

حکومه‌تى تورکیا واژۆى کڕینى سیستیمى به‌رگرى موشه‌کى S-400 کرد، مانگى ته‌موزى 2019ش به‌ چه‌ند قۆناغێک ده‌ستیکرد به‌ گواستنه‌وه‌ى سیستمه‌که‌ بۆ خاکى تورکیا و ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکاى لێکه‌وته‌وه‌و ده‌یان وا1ژۆى ئه‌ندامانى کۆنگرێس کۆکرایه‌وه‌ بۆ سزادانى ئه‌نقه‌ره‌.

له‌ماوه‌ى رابردوشدا، به‌رپرسانى ئه‌مریکا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کردوه‌ته‌وه‌، حکومه‌تى تورکیا له‌پرۆگرامى فڕۆکه‌ى جه‌نگى F-35 ده‌رده‌که‌ن وه‌ک هه‌نگاوێکى سه‌ره‌تایى بۆ سزادانى ئه‌و وڵاته‌ له‌به‌رامبه‌ر کڕینى سیستمى به‌رگرى موشه‌کى روسی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار