رێبه‌ر ئه‌حمه‌د: پێشنیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نیمچه‌یى ده‌کرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم رایگه‌یاند، پێش ئه‌وه‌ى مانگى ره‌مه‌زان ده‌ستپێبکات لیژنه‌ى باڵاى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا کۆده‌بێته‌وه و رێکاره‌کان له‌گه‌ڵ ژیانى خه‌ڵکدا ده‌گونجێنێت و راشیگه‌یاند:" پێشنیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نیمچه‌یى ده‌کرێت".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ى نیسانى 2021، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم له کۆنفڕانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: "هاوڵاتیان وه‌کو پێویست خۆیان ناپارێزن، بۆیه ناچارین رێکاره‌کان توندکه‌ینه‌وه."
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد کارى له پێشینه‌یان پاراستنى ژیانى هاوڵاتیانه و ئامانجیان پاراستنى ژیانى خه‌ڵکه"ده‌بێت له رۆژانى مانگى ره‌مه‌زاندا رێکاره‌کان له‌گه‌ڵ ژیانى خه‌ڵکدا بگونجێنرێت، هه‌ر بۆیه‌ش بڕیاره‌کان تاوه‌کو 12ى مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و پێش مانگى ره‌مه‌زان لیژنه‌ى باڵاى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا کۆده‌بێته‌وه".
هه‌ر ئه‌مڕۆ، پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند، له کاتژمێر 6ى ئێواره‌وه ئاماده‌کاریى بۆ جێبه‌جێکردنى بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ده‌کرێت و کاتژمێر 8 ده‌ست به‌جێبه‌جێکردنى ده‌کرێت.
شه‌وى رابردوو، وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیاریدا، له کاتژمێر هه‌شتى شه‌وه‌وه بۆ شه‌شى به‌یانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ رابگه‌یه‌نرێت تا 12ى نیسان به‌رده‌وام ده‌بێت.