شانه‌ى ئه‌منى عێراق: 24 موشه‌ک له نزیک بنکه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
شانه‌ى ئه‌منى عێراق رایگه‌یاند، له نزیک بنکه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌دى ئاسمانى له پارێزگاى ئه‌نبار، ده‌ستیان به‌سه‌ر 24 موشه‌ک و سه‌کۆیه‌کى موشه‌ک هاوێشتندا گرتووه.
شانه‌ى ئه‌منى عێراق رایگه‌یاند، له رێگه‌ى به‌دواداچوون و چڕکردنه‌وه‌ى هه‌وڵى هه‌واڵگری، له رۆژئاواى بنکه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌دى ئاسمانى ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێکى بارهه‌ڵگردا گرتووه، پاش پشکنین ده‌رکه‌وتووه ئۆتۆمبێله‌که سه‌کۆیه‌کى موشه‌ک هاوێشتن و 24 موشه‌ک و ژماره‌یه‌ک جلوبه‌رگى سه‌ربازى تێدا حه‌شاردراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که ده‌ستبه‌جێ تیمى ئه‌ندازیارى گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌که و موشه‌که‌کان به پوچه‌ڵکراونه‌ته‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌کانیان به‌رده‌وامه.
بنکه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌دى سه‌ربازى له دواى بنکه‌ى سه‌ربازى به‌له‌د، به دووه‌م گه‌وره‌ترین سه‌ربازگه له عێراق داده‌نرێت، که ده‌که‌وێته ناوچه‌ى به‌غدادى له پارێزگاى ئه‌نبار و نزیک روبارى فورات.
