ئیسرائیل هێرشى کرده سه‌ر گروپه‌کانى ئێران له سوریا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ بڵاویکرده‌وه، شه‌وى رابردوو، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى ئیسرائیل هێرشێکیان بۆ سه‌ر گروپه چه‌کداره‌کانى نزیک له ئێران له نزیک دیمه‌شق ئه‌نجامداوه.
روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له ئه‌نجامى هێرشه‌که کۆگایه‌کى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى له‌ناوبراوه که پێده‌چێت له‌لایه‌ن چه‌کدارانى حزبوڵاوه به‌کارهاتبێت و سێ چه‌کداریشیان کوژراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که ناسنامه‌ى کوژراوه‌کان ئاشکرا نه‌کراوه و تا ئێستا نازانرێت خه‌ڵکى سوریا بوون یاخود ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته.
هاوکات، ئاژانسى هه‌واڵى ساناى سه‌ر به حکومه‌تى سوریا هه‌واڵه‌که‌ى پشتڕاستکرده‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌ى به زیانه‌کانى ئه‌و هێرشه نه‌کردووه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار