عیماد ئه‌حمه‌د: که یه‌کێتى شكستى هێنا هێرۆخان وتى ده‌مه‌وێت ببمه به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عیماد ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت، "که‌سایه‌تیى هێرۆ خان تایبه‌ته، زۆربه‌ى ژیانى له‌گه‌ڵ مام جه‌لال به‌سه‌ربرد، به‌ڵام مام جه‌لال نه‌یتوانى که‌سایه‌تى و خه‌سڵه‌ته‌کانى قووت بدات"، ده‌شڵێت"دواى هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2009 و پاشه‌کشه‌ى ده‌نگه‌کانى یه‌کێتی، من به‌رپرسى مه‌کته‌بى رێکخستن بووم، رۆژێک خۆى و کاک دلێرى سه‌ید مه‌جید هاتنه لام، گوتى هاتووم گه‌ر پێت ئاسایى بێت ده‌مه‌وێت به‌رپرسیارێتیى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى وه‌ربگرم".
عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى پێشووى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى و ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى ئێستاى یه‌کێتی، له وتارێکدا که له‌ژێر ناوى "داده‌ى کوردایه‌تى و ته‌واره‌که‌ى شۆڕش" بڵاویکردۆته‌وه، ئاماژه به‌وه‌شده‌کات، "ره‌نگه زیاده‌ڕۆیى نه‌بێت گه‌ر بڵێین مێژووى یه‌کێتى و تۆمارى شۆڕشى نوێ به‌بێ هێرۆ خان ناته‌واوه، چونکه ساته‌کانى ئه‌و قۆناخه جیاوازانه گه‌ر تۆمارکرابن ئه‌وه به‌شێکى به‌سه‌ر شانى ئه‌وه‌وه ئه‌نجامدراوه، به‌شێک له حه‌کایه‌ته ده‌گمه‌نه‌کانى شۆڕش له‌ڕێگه‌ى هێرۆ خانه‌وه تۆمار و ئه‌رشیف کران، ئه‌و ساته‌وه‌خاتانه‌ى که دووباره نابنه‌وه".
باس له‌وه‌شده‌کات، "به‌هۆى دۆخى تایبه‌تى و ته‌ندروستییه‌که‌ى و په‌تاى کۆرۆناوه، ماوه‌یه‌که من له دیدار و هاموشۆى ئه‌و بێبه‌شم، به‌ڵام هه‌میشه بیرى ده‌که‌م، ئێستاش که به ده‌باشاندا ره‌تده‌بم، به ده‌ستى راستم روو ده‌که‌مه ماڵى مام جه‌لال و دوعاى خێر بۆ هێرۆ خان و به‌ده‌ستى چه‌پیشم روو ده‌که‌مه مه‌زارى مام و فاتیحا بۆ گیانى مام جه‌لال ده‌خوێنم".
ده‌قى وتاره‌که‌ى عیماد ئه‌حمه‌د
داده‌ى کوردایه‌تى و ته‌واره‌که‌ى شۆڕش
زۆرێکمان به‌رله‌وه‌ى له‌نزیکه‌وه بیبینین و هاموشۆى بکه‌ین، ناسیومانه، چونکه که‌سایه‌تى و تێکه‌ڵه‌یه‌کى سیاسى و رۆشنبیرى و کۆمه‌ڵایه‌تیى زۆر تایبه‌ته، ئه‌و ته‌نیا له ده‌رگاى سیاسه‌ت و خه‌باته‌وه نه‌هاتبووه مه‌یدانه‌وه، به‌ڵکو باکگراو‌ند و پاشخانێکى ده‌وڵه‌مه‌ندترى هه‌بوو، دواتر که هاوسه‌ره‌که‌ى بووه هێما و لۆگۆى کوردایه‌تی، ئه‌و هه‌میشه له‌پشتیه‌وه وه‌ستابوو، بۆ ئێمه‌مانانیش بووه خوشک و دایکێکى میهره‌بان، بۆیه ده‌گوترێت ئه‌و خانمێکه پشتى مام جه‌لال و جه‌رگى برایم ئه‌حمه‌د و بینایى حه‌مزه عه‌بدوڵڵا-یه، ئه‌و شاژنێک بوو له‌سه‌ر عه‌رشى نه‌هامه‌تییه‌کانى شۆڕش و له‌ناو کۆشکى بێنازى پێشمه‌رگایه‌تى دانیشتبوو، دوور له جگه‌رگۆشه‌کانیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ى به رێگه خۆڵه‌مێشییه‌کانى تێکۆشان‌دا ئه‌ڕۆیشتن و له قاوه‌خانه‌ى به‌رخۆداندا دوکه‌ڵى مه‌راقى کوردایه‌تیى به‌با ده‌کرد، ئیدى وه‌کو ئه‌و گوڵه هێرۆیه‌ى ناوه‌که‌ى هه‌ڵگرتبوو، گوڵى خۆڕسک و ساده و ساکارى کوردایه‌تى بوو.
شوێنپێى هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له توله‌ڕێکانى شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تیدا، له هه‌وڵدان بۆ گه‌ڵاڵه‌کردنى مۆدێلێکى سیاسى و نوێخوازیى کوردایه‌تی، وه‌کو خۆى سه‌نگین، به‌ڵام بێده‌نگن، له‌وانه‌یه که‌م که‌س بزانێت که ئه‌و خاتوونه له شانه‌کانى دامه‌زراندنى کۆمه‌ڵه‌ى ره‌نجده‌رانى کوردستاندا بووه و له سه‌ره‌تاکانى له‌دایکبوونیدا به‌شداربووه، ئیدى قۆناخه‌کانى دواترى ژیانى سیاسیى هێرۆ خان به هه‌مان شێوه هێمن، به‌ڵام کاریگه‌ر و پێ مانا بوون، تاوه‌کو گه‌یشته ئه‌وه‌ى له ساڵى 1979 په‌یوه‌ندیى به شۆڕشى نوێ و هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه بکات و ئیدى بۆ هه‌میشه رووى کرده کوردایه‌تى و مام جه‌لال، دواتریش به ته‌ونى شۆڕش رێگه‌ى نۆکان و توژه‌ڵه و شێنێیان به‌سته‌وه به کۆشکى کۆمارى له به‌غدا و تیایدا مام جه‌لال بوو به شۆڕه‌سوارى دیموکراسى و به حیکمه‌ت و پشودرێژیى خۆى ته‌لیسمه‌کانى ئه‌و کۆشکه و کۆده‌کانى دیکتاتۆریه‌تى شکاند و قۆناخێکى تازه‌ى سیاسیى له عێراقدا نه‌خشاند، سه‌ره‌نجام مامى کوردایه‌تى بوو به یه‌که‌مین سه‌رۆککۆمارى کورد و مامۆژنیش بوو به خانمى یه‌که‌م-ى کورد له هه‌موو عێراقدا.
ره‌نگه زیاده‌ڕۆیى نه‌بێت گه‌ر بڵێین مێژووى یه‌کێتى و تۆمارى شۆڕشى نوێ به‌بێ هێرۆ خان ناته‌واوه، چونکه ساته‌کانى ئه‌و قۆناخه جیاوازانه گه‌ر تۆمارکرابن ئه‌وه به‌شێکى به‌سه‌ر شانى ئه‌وه‌وه ئه‌نجامدراوه، به‌شێک له حه‌کایه‌ته ده‌گمه‌نه‌کانى شۆڕش له‌ڕێگه‌ى هێرۆ خانه‌وه تۆمار و ئه‌رشیف کران، ئه‌و ساته‌وه‌خاتانه‌ى که دووباره نابنه‌وه، ئه‌و کردنى به تۆمارێکى نه‌مر و نه‌وه‌کانى داهاتوو به‌هۆیه‌وه ده‌توانن به‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌کانى شۆڕشى نوێوه بڕوانن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى پاڵپشتیى به‌رده‌وامى مام بوو، دایک و خوشکێکى به‌رده‌وامى شۆڕشگێڕان و پێشمه‌رگه‌کان بوو، ئه‌و زۆرجار خۆى ده‌کرده قه‌ڵغان بۆ هاوڕێ و دۆسته‌کانی.
من بۆ یه‌که‌مجار له ساڵى 1989 له قاسمه‌ڕه‌ش له‌نزیکه‌وه هێرۆ خانم بینى و یه‌کترمان ناسی، دواى ئاساییبوونه‌وه‌ى نێوان یه‌کێتى و ئاڵاى شۆڕش له‌سه‌ر داواى مام جه‌لال له ره‌زایه‌وه له‌گه‌ڵ کاک ئه‌رسه‌لان بایز به‌ره‌و قاسمه‌ڕه‌ش که‌وتینه رێ، له قاسمه‌ڕه‌ش به‌ره‌و خانوویه‌کى گڵ چووین که به‌ر هه‌یوانه‌که‌ى به نایلۆن گیرابوو، ده‌رکه‌وت ئه‌وه کۆشکى شۆڕش و کوردایه‌تییه و ئیدى له‌وێ من بۆ یه‌که‌م جار هێرۆ خانم به شه‌رواڵێک و کراسێکى خاکى و به قژێکى ره‌ش و تاڵ تاڵ سپییه‌وه بینی، ته‌وقه‌یه‌کى گه‌رمى له‌گه‌ڵ کردم، ئیدى له‌وێوه ئاشنایى و نزیکى من له‌گه‌ڵ هێرۆ خان ده‌ستیپێکرد، تاوه‌کو ئه‌مڕۆشى له‌گه‌ڵدابێت، سه‌ختییه‌کانى ژیان و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زى دنیاى سیاسه‌ت و ناکۆکییه‌کانى نه‌یانتوانى درز بکه‌نه ئه‌و په‌یوه‌ندییه، له هه‌ر وێستگه و هه‌لومه‌رجێکدا بووبێت، ئیدى دڵسۆز و خه‌مخۆرى یه‌کتر بووین و ئه‌و هه‌میشه هاوکار و پشتیوانى من بووه. ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌شمان هه‌میشه بۆ خێرى یه‌کێتى و دۆست و هه‌ڤاڵان بوو، به‌یه‌که‌وه زۆر کێشه و ناخۆشى و ناکۆکیمان چاره‌سه‌رکرد.
هێرۆ خان له ناخى خۆیدا به‌ر له‌وه‌ى سیاسى بێت، شتى دیکه‌یه، ئه‌وانه‌ى له‌نزیکه‌وه ئه‌و ژنه بناسن، ده‌زانن هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان، ئه‌ده‌ب و ئه‌دیبان، دنیاى منداڵ و مافه‌کانیان، میدیا و میدیاکاران ئیهتیمامى یه‌که‌مى ئه‌و بوون، ده‌یویست سیاسه‌ت بخاته خزمه‌تى پرۆژه‌یه‌کى کو‌لتوورى بۆئه‌وه‌ى ناسنامه‌ى کوردایه‌تى ته‌نیا ناسنامه‌یه‌کى سیاسى نه‌بێت و بواره‌کانى دیکه‌ش پێشبکه‌ون.
که‌سایه‌تیى هێرۆ خان تایبه‌ته، زۆربه‌ى ژیانى له‌گه‌ڵ مام جه‌لال به‌سه‌ربرد، به‌ڵام مام جه‌لال نه‌یتوانى که‌سایه‌تى و خه‌سڵه‌ته‌کانى قووت بدات، ئه‌و له پرۆژه‌ى سیاسی‌دا کتومت کۆپیى مام بوو، به‌ڵام له شتى دیکه ناسنامه‌ى خۆى هه‌بوو، بۆیه هه‌میشه هه‌ندێک شتى ده‌کرد، ته‌نیا له خۆى ده‌وه‌شایه‌وه.
دواى هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2009 و پاشه‌کشه‌ى ده‌نگه‌کانى یه‌کێتی، من به‌رپرسى مه‌کته‌بى رێکخستن بووم، رۆژێک خۆى و کاک دلێرى سه‌ید مه‌جید هاتنه لام، گوتى هاتووم گه‌ر پێت ئاسایى بێت ده‌مه‌وێت به‌رپرسیارێتیى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى وه‌ربگرم، ئه‌مه بۆ من مایه‌ى پرسیار بوو، چۆن که‌سێک دواى شکست بیر له‌وه بکاته‌وه به‌رپرسیارێتى وه‌ربگرێت، به‌تایبه‌تى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانی، که گۆڕان توانیى ده‌نگى زۆر بهێنێت و کاک نه‌وشیروان خۆیشى له کایه‌که‌دا بوو، به‌ڵام ئه‌و پۆسته‌که‌ى وه‌رگرت و له‌و وێستگه‌یه‌ش به ره‌فتار و کرداره‌کانى ئه‌و، په‌یوه‌ندیمان زۆر له جاران باشتر بوو، زوو زوو یه‌کتریمان ده‌بینى و پرس و راوێژمان به یه‌ک ده‌کرد، دواى ئه‌و قۆناخه و له کۆنگره‌ى سێیه‌میش به راسته‌وخۆ هاته ناو کارى حیزبایه‌تى و یه‌که‌م ده‌نگى کۆنگره‌ى به‌ده‌ستهێنا و بوو به ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسی.
هێرۆ خان ژنێکى سه‌رڕاست و ئازا و بێ منه‌ت بوو، به جه‌سته لاواز و باریک بوو، به‌ڵام له ناخ و جه‌وهه‌ردا قایم و پته‌و و وه‌کو دارحه‌یزه‌ران به‌رز، ژنێکى قسه له‌ڕوو و نادیپلۆماسى بوو، ئه‌وه‌ى له دڵى بوو نه‌یده‌شارده‌وه، نه‌ک هه‌ر بۆچوون و رایه‌کانى پێ نه‌ده‌شاردرایه‌وه، بگره له په‌یوه‌ندیى کۆمه‌ڵایه‌تیشدا دانى به‌خۆیدا نه‌ده‌گرت و هه‌ندێک شتى قووت نه‌ده‌دایه‌وه.
خه‌سڵه‌تێکى دیکه‌ى یه‌کجار تایبه‌تى هه‌بوو، که بێده‌نگییه‌که‌ى بوو، ئه‌و زۆر که‌مدو و بێده‌نگ بوو، به‌ڵام بێده‌نگییه‌که‌ى هێنده‌ى هاوارى زۆر که‌سى دیه‌ک کاریگه‌ر و بیستراو بوو. هه‌میشه بێده‌نگیى ئه‌و جۆرێک بوو له قسه‌کردن که به‌رامبه‌ره‌کانى به روونى لێى تێده‌گه‌یشتن.
به‌هۆى دۆخى تایبه‌تى و ته‌ندروستییه‌که‌ى و په‌تاى کۆرۆناوه، ماوه‌یه‌که من له دیدار و هاموشۆى ئه‌و بێبه‌شم، به‌ڵام هه‌میشه بیرى ده‌که‌م وه‌کو چۆن بیرى ئه‌ڵوه‌ن و دایکم و حه‌مید ئه‌کبه‌رى هاوڕێم ده‌که‌م که له شه‌هیدبوونیه‌وه بۆ ساتێکیش له‌یادم نه‌چووه، ئێستاش که به ده‌باشاندا ره‌تده‌بم، به ده‌ستى راستم روو ده‌که‌مه ماڵى مام جه‌لال و دوعاى خێر بۆ هێرۆ خان و به‌ده‌ستى چه‌پیشم روو ده‌که‌مه مه‌زارى مام و فاتیحا بۆ گیانى مام جه‌لال ده‌خوێنم.
هێرۆخان هاوڕێ و خوشک و پشتیوانێکى به‌هێزى هاوڕێکانى بووه، هه‌میشه بیرى ده‌که‌م، چونکه دابڕانى بۆ ئێمه‌مانان که‌لێنێکى گه‌وره‌یه.
ئه‌مه ته‌نیا چه‌ند دێڕێکى وه‌فادارییه بۆ هێرۆخانى هاوڕێم، ئه‌گه‌ر په‌یکه‌رتاش بوومایه ره‌نگه له‌جیاتیى ئه‌م چه‌ند وشه‌یه، هه‌وڵم بدابووایه په‌یکه‌رێکى بۆ دابتاشم، چونکه ئه‌و مرۆڤانه شایسته‌ى ئه‌وه‌ن یاد و یادگارییان به‌رز رابگرین.
