وەزارەتی دارایی: موچە بە لێبڕینی 21% بەردەوام دەبێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان داوای لە گەنجینەکان کردووە کە لیستی مووچە بە لێبڕینی 21٪ ئامادە بکەن. 

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، داوایان له‌گه‌نجینه‌كان كردووه‌ لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌لێبڕین به‌ ڕێژه‌ی 21% ئاماده‌بكرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە 12ـی ئەم مانگە وەزیری دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر حکومەتی عێراق بودجە نەنێرێت، لێبڕینی مووچە بەردەوام دەبێت و مووچە هاوشێوەی مانگی رابردوو بە لێبڕینی 21% دابەش دەکرێت.

وەزیری دارایی باسی لەوەشکرد، لێبڕینی مووچە هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو بەردەوام دەبێت و لەهەمانکاتدا حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوادەی خۆیدا و بە لێبڕینی 21% مووچە دابەشدەکات. ئەگەر حکومەتی عێراق بودجەی هەرێمی کوردستان نەنێرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی 21٪ پێویستی بە 707 ملیار دینارە 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار