پەروەردەی سلێمانی: سكاڵا لەو خوێندكارانە دەكەین كە شوشە و پەنجەرەکانیان شكاندووە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بەڕیوەبەری پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند خوێندكارە گردبووەكان شوشە و پەنجەرە و دەرگاکانی پەروەردەی گشتی یان شكاندووە رۆژی یەکشەممە سکاڵا لەسەر ئەو کەسانە تۆماردەکەن و دەبێت چاکی بکاتەوە.

دوای ئەوەی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە خوێندکاران لە سلێمانی گردبوونەوە و داوای لابردنی خوێندنی ئەلکترۆنییان کرد،  چەند خوێندکارێک لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون و براون بۆ لێکۆڵینەوە.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ بەشێک لە خوێندکارانی قۆناغەکانی بنەڕەتی و ئامادەیی بە مەبەستی رەتکردنەوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئاساییکردنەوەی خوێندن لە ناو هۆڵەکانی خوێندن لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی گردبوونەیەکیان ئەنجامدا و چەند داواکارییەکیشیان خستەڕوو.

دواتر، دڵشاد عومەر بەڕیوەبەری پەروەردەی سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەو خوێندکارانە چەند داواکارییەکیان هەیە و ئەوانیش لە چەند رۆژی داهاتوودا وەڵامیان دەدەنەوە.
دڵشاد عومەر ئەوەشی خستبووەڕوو، بەشێک لە شوشە و پەنجەرە و دەرگاکانی پەروەردەی گشتی لەلایەن خوێندکارانەوە شکێنرا و رووداوەکە لەلایەن کامێراکانەوە تۆمارکراون و رۆژی یەکشەممە سکاڵا لەسەر ئەو کەسانە تۆماردەکەن و دەبێت چاکی بکاتەوە.

لەمساڵدا، خوێندنی سەرجەم ناوەندەکان بە پچڕ پچڕی خوێندراوە و لە دوایین بڕیاریشدا لە چەند رۆژی رابردوودا لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا دەرگای قوتابخانەکان بە داخراوی بمێنێتەوە، بەڵام زانکۆ و پەیمانگاکان و پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانیان بەردەوام دەبن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار