‌تورکیا له‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌که‌ى دوێنێى سوید و مه‌زڵوم کۆبانێ تووڕه‌ بووه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا باڵیوزى سویدى له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بانگهێشت کرد بۆ ده‌ربڕێنى ناڕه‌زایى سه‌باره‌ت به‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ى دوێنێى جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم کوبانێ له‌گه‌ل وه‌زیرى به‌رگرى سوید.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21ى نیسانى 2021، میدیاکانى تورکیا ڕایانگه‌یاند، دوێنێ ستافان هێرسترۆم باڵیۆزى سوید له‌ ئه‌نقه‌ره‌، بۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا بانگکراوه‌ و به‌توندى دیدارى ژماره‌یه‌ک له‌ وه‌زیرانى سوید له‌نێویشیاندا وه‌زیرى به‌رگرى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ مه‌زڵوم کۆبانێ ئیدانه‌ کردووه‌.

هه‌روه‌ها به‌ هێرسترۆم راگه‌یه‌ندراوه‌، که‌ ئه‌م سیاسه‌ته‌ی سوید مه‌ترسیداره‌ و پێشێلکردنى ئاشکراى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌ و زیانى جددیى به‌ په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌کانى نێوان تورکیا و سوید ده‌گه‌یه‌نێت.

له‌ ڕێگاى ئۆنلاینه‌وه‌، دوێنێ پیته‌ر هۆلت کڤیست، وه‌زیرى به‌رگریى سوید له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده‌ و به‌دران چیا کورد، ڕاوێژکارى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سووریا، کۆبوه‌وه‌ و تیایدا به‌رده‌وامى هێرشى چه‌کدارانى داعش و کاریگه‌رییه‌کانى له‌سه‌ر هه‌رێمه‌که‌ و جیهان و کێشه‌ى کامپه‌کان و سه‌رله‌نوێ بوژاندنه‌وه‌ى ناوچه‌که‌ و هاوکارییه‌کان بۆ هه‌سه‌ده‌ و خۆبه‌ڕێوبه‌ریى باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا، تاوتوێ کرابوون.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار