ژماره‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌نووسانى سلێمانی:رۆژنامه‌نوسان به‌پاساوى سیاسى ده‌ستگیرده‌کرێن
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ژماره‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌نووسانى پارێزگاى سلێمانى به‌بۆنه‌ى ساڵیادى ڕۆژنامه‌گه‌رى کوردى ڕاگه‌یه‌ندراوێکیان بڵاوکرده‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نن" دۆخى رۆژنامه‌گه‌ریى له ھه‌رێمى کوردستان له پاشه‌کشه و به‌پاساوى سیاسى رۆژنامه‌نوسان ده‌ستگیرده‌کرێن".
ژماره‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌نووسانى پارێزگاى سلێمانى له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه به‌وه‌ده‌که‌ن" ئێمه ژماره‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌نووسانى سلێمانى له یادى123 ساڵه‌ى ڕۆژنامه‌گه‌رى کوردی‌دا، وێڕاى پیرۆزبایى له خۆمان و ھه‌موو ڕۆژنامه‌نوسانى کورد له‌سه‌رانسه‌رى جیھان، ده‌مانه‌وێت له‌م یاده پڕشکۆیه‌دا جه‌ختبکه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى دۆخى رۆژنامه‌گه‌ریى له‌ھه‌رێمى کوردستان له پاشه‌کشه و پشێوییه‌کى زۆردایه".
باس له‌وه‌ش ده‌که‌ن، با ئازادى کارى میدیایى و ڕاده‌ربڕین فه‌راھه‌م بکرێت و چیتر ڕۆژنامه‌نووسان به‌پاساوى سیاسى و به‌ده‌ر له‌فه‌رمانى دادگاکان ده‌ستگیرنه‌کرێن، وژیانێکى شایسته بۆ ڕۆژنامه‌نووسان دابینبکرێت.
ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوى ژماره‌یه‌ک له رۆژنامه‌نوسانى سلێمانى:
به‌یاننامه‌یه‌ک بۆ ڕاى گشتی
به‌ڕێزان سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان،
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان،
پارێزگارى سلێمانى ،
نه‌قیب و ئه‌نجومه‌نى سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نووسانى کوردستان،
ئێمه ژماره‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌نووسانى سلێمانى له یادى ۱۲۳ ساڵه‌ى ڕۆژنامه‌گه‌رى کوردی‌دا، وێڕاى پیرۆزبایى له خۆمان و ھه‌موو ڕۆژنامه‌نوسانى کورد له‌سه‌رانسه‌رى جیھان، ده‌مانه‌وێت له‌م یاده پڕشکۆیه‌دا جه‌ختبکه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى دۆخى رۆژنامه‌گه‌ریى له‌ھه‌رێمى کوردستان له پاشه‌کشه و پشێوییه‌کى زۆردایه ھاوکات جه‌ختده‌که‌ینه‌وه با ئازادى کارى میدیایى و ڕاده‌ربڕین فه‌راھه‌م بکرێت و چیتر ڕۆژنامه‌نووسان به‌پاساوى سیاسى و به‌ده‌ر له‌فه‌رمانى دادگاکان ده‌ستگیرنه‌کرێن، وژیانێکى شایسته بۆ ڕۆژنامه‌نووسان دابینبکرێت.
ھه‌ر له‌م یاده‌دا یٔێمه وه‌ک نوێنه‌رایه‌تى ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه‌نووس که له ساڵى ۲۰۰۹ ه‌وه له سنورى لقى سلێمانى سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نووسان فۆڕمى پێدانى زه‌ویمان پڕکردۆته‌وه، ڕایده‌گه‌یه‌نین به‌داخه‌وه تا ئه‌م ساته‌ش دواى ۱۲ ساڵ ھه‌ر له‌چاوه‌ڕوانى وه‌رگرتنى زه‌ویداین، و ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و ده‌نگه‌ى چه‌ندین ساڵه که‌س گوێى لێناگرێت ئه‌مڕۆ بڵێین ئیدى به‌سه و چیتر مافه‌کانمان پشتگوێ مه‌خه‌ن، و وه‌رگرتنى زه‌وى یه‌کێکه له‌مافه سه‌ره‌تاییه‌کانمان وه‌کو ھه‌ر چین وتوێژێکى دیکه‌ى خه‌ڵکى به‌شه‌ره‌فى کوردستان.
به‌ڕێزان، ئێمه چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ لقى سلێمانى سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نووسانى کوردستان و ئه‌نجومه‌نى سه‌ندیکا و خودى نه‌قیبى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نوسان، و ڕاوێژکارێکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دانیشتن و گفتوگۆمان کردوه و ئه‌وان ھه‌میشه پشتیوانى خۆیان بۆ ئێمه ده‌ربڕیوه، به‌ڵام دواى ۱۲ ساڵ ئێمه ھه‌ر له‌چاوه‌ڕوانیداین و به‌داخه‌وه قسه‌کانیان ته‌نھا به‌ڵێنى بێ کردار ده‌رچووه. ئێمه له‌به‌دواداچوونى خۆمان بۆمان ده‌رکه‌وتووه فۆرمه‌کانى سنورى سلێمانى ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى کراوه. یٔێمه سه‌ردانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانیمان کردووه له شارى ھه‌ولێرى پایته‌خت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌وێ ئه‌وه‌یان پێڕاگه‌یاندوین که ئه‌و فۆڕمانه‌ى ئێمه تێکه‌ڵ به فۆڕمى کۆى گشتى ھه‌رێمى کوردستان کراوه، و دواتر پرسى زه‌وییه‌کان به چه‌قبه‌ستوویى ماونه‌ته‌وه و مافى ئێمه له‌نێوان پشتگوێخستن و که‌مته‌رخه‌مى سه‌ندیکا و وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا به‌نادیاریى و له‌چاوه‌ڕوانیدا ماوه‌ته‌وه.
ئێمه لێره‌وه داوا ده‌که‌ین که ھه‌رچى زووه کار بکرێت له‌سه‌ر پێدانى زه‌وى یان شوێنى نیشته‌جێبوونى شیاو بۆ ڕۆژنامه‌نوسانى شارى سلێمانى و سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نوسان له‌پارێزگاکانى دیکه‌ى ھه‌رێمى کوردستان.
له کۆتایدا داواکارین، ھه‌ریه‌که له سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و جێگرى سه‌رۆکى یٔه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان بابه‌ته‌که به ھه‌ند وه‌ربگرن و بێنه سه‌ر خه‌ت تا ئێمه‌ش بتوانین له وه‌رگرتنى زه‌وى یان شوێنى نیشته‌جێبوونى شیاو سودمه‌ندبین و له کرێچێتى رزگارمان ببێت. ئێمه به‌رده‌وامده‌بین له داواکردنى مافى ڕه‌واى خۆمان و ھه‌موو ھه‌وڵێکى مه‌ده‌نى و ئاشتیخوازانه ده‌ده‌ین بۆ به‌دیھێنانى مافه‌کانمان.
دووباره پیرۆزبێت یادى ۱۲۳ ساڵه‌ى ڕۆژنامه‌گه‌ریى کوردى و له‌م یاده‌دا درود و سڵاو له ڕۆحى به‌رزه‌فڕى شه‌ھیدانى ڕۆژنامه‌نووس و سه‌رجه‌م شه‌ھیدانى کورد و کوردستان.
ژماره‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌نووسانى پارێزگاى سلێمانی
۲۲ ى نیسانى ۲۰۲۱