تورکیا ناساندنه‌که‌ى بایدن له‌باره‌ى ئه‌رمه‌نه‌کانه‌وه‌ ره‌تده‌کاته‌وه‌ 

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
دواى ئه‌وه‌ى جۆو بایدن، سه‌رۆکى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا کۆمه‌ڵکوژى ئه‌رمه‌نه‌کانى به‌"جینۆساید" ناساند، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا ناساندنه‌که‌ى بایدنى ره‌تده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت:" وانه‌ له‌که‌س وه‌رناگرین".

که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا، له‌باره‌ى لێدوانه‌کانى سه‌رۆکى ئه‌مریکا، جۆ بایدن په‌یوه‌ندیدار به‌ رووداوه‌کانى 1915 وه‌ک ئاندۆڵى تورکى بڵاویکرده‌وه‌" به‌ته‌واوه‌تى به‌کارھێنانى ده‌سته‌واژه‌ى "کۆمه‌ڵکوژی" له‌لایه‌ن جۆ بایدن ره‌تده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ته‌نھا ئامانجى راکێشانى سه‌رنجى خه‌ڵکه‌".

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا، راشیگه‌یاند: " وته‌کان مێژوو ناگۆڕن. ده‌رباره‌ى مێژووى وڵاته‌که‌مان وانه‌ له‌ که‌س وه‌رناگرین".

ئه‌مرۆ 24 نیسان سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا، وه‌ک یه‌که‌م سه‌رۆکى ئه‌و وڵاته‌ بوێرى کردو به‌ جیاوازى له‌وانه‌ى پێشخۆى کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نه‌کانى به‌ جینۆساید ناساند و ئه‌مه‌ش ئه‌ردۆغان و به‌رپرسانى ئێستاى حکومه‌تى تورکیان نیگه‌ران کرد.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار