بایدن موچەی فەرمانبەرانی فیدڕاڵی زیاددەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

سه‌رۆكی ئه‌مریكا موچەی یه‌ك كاتژمێر كاركردنی فه‌رمانبه‌رانی فیدڕاڵی بۆ 15 دۆلار زیادكرد. 

به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ به‌كاتی ئه‌مریكا، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا واژۆی له‌سه‌ر بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی كرد و تێیدا فه‌رمانیكردوه‌ فه‌رمانبه‌رانی فیدڕاڵی 15 دۆلار وه‌رگرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر كاتژمێرێك كاركردن.

له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی ئیداره‌كه‌ی له‌قه‌ڵه‌مداوه‌ و رایگه‌یاندوه‌، هاوكاربن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م بڕیاره‌.

 له‌ئێستادا كه‌مترین كرێی یه‌ك كاژمێری كاركردن له‌دامه‌زراوه‌ فیدڕاڵییه‌كان 10.95 دۆلاره‌ و بڕیاره‌ تا مانگی ئاداری رابردو بگه‌یه‌نرێته‌ 15 دۆلار كه‌ به‌وه‌ش ڕێژه‌ی زیادكراو 37%ی  كرێكه‌یه‌. 

بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا فه‌رمانبه‌رانی خواره‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ فیدڕاڵییه‌كان له‌پاككه‌ره‌وه‌وه‌ تا سیانه‌كردن ده‌گرێته‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار