بزوتنەوەی گۆڕان: ئێمە لەگەڵ دەستورێکداین شەفاف بێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى   

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند "ئێمە لەگەڵ دەستورێکداین کە شەفاف بێت و یاسا تیایدا سەروەر بێت، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات لەم قۆناغەدا دەمانەوێت خەڵک لە خۆمان رازیکەین و ببینە نمونەیەکی جوان.

دلێرعەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ سێ شەممە 4ی ئایاری 2021 لە كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامەوانیدا ئەوەشی خستەڕوو، "ئێمە بە سەرۆکایەتی هەرێممان وتووە لەگەڵ فراوانی ئازادییەکانداین و مافی چالاکوان و رۆژنامەنوس زیاتر بپارێزرێت."

باسی لەوەشکردووە، "کاری لە پێشینەی ئێمە موچە و کۆتایهێنانە بە لێبڕینی موچە و ئێمە لەگەڵ چاکسازیداین و دەمانەوێت لەم قۆناغەدا خەڵکی خۆمان لە خۆمان رازیکەین و ببینە نمونەیەکی جوان."

بزوتنەوی گۆڕان، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق لەگەڵ یەکێتیدا هاوپەیمانێتییەکی پێکهێناوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار