ئێران به‌ناوى زانا ئه‌تۆمییه کوژراوه‌که‌وه ڤاکسینێکى کۆرۆنا ناوده‌نێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
میدیا ئێرانیه‌کان له زارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئێرانه‌وه بڵاویانکرده‌وه، ڤاکسینى په‌ره‌پێدراوى فه‌خریزاده له تاقیکردنه‌وه‌ى یه‌که‌مدا سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ى ئایارى 2021، میدیاکانى ئێران سه‌رکه‌وتنى ڤاکسینى وڵاته‌که‌یان راگه‌یاند و ئاماژه‌یان به‌وه‌کردووه، له ناوه‌ڕاستى مانگى ئازارى ئه‌مساڵدا یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ى ڤاکسینى په‌ره‌پێدراوى فه‌خریزاده ده‌ستیپێکرد.
ماڵپه‌ڕى ته‌سنیم بڵاویکرده‌وه، کوڕه‌که‌ى فه‌خریزاده وه‌کو یه‌که‌م خۆبه‌خش له‌سه‌رى تاقیده‌کرێته‌وه، هاوکات، کیانوش جه‌هانپه‌روه‌ر وه‌زیرى ته‌ندروستى ئێران له تویته‌ر رایگه‌یاند، ڤاکسینى فه‌خریزاده له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى سیپاند بۆ توێژینه‌وه‌ى زانستى په‌ره‌ى پێدراوه.
تا ئێستا 120 ملیۆن توشبوو و زیاتر له دوو ملیۆن و 66 هه‌زار گیانله‌ده‌ستدان تۆمارکراوه.
رۆژى 27ى 11ى 2020، موحسین فه‌خریزاده زاناى ئه‌تۆمى ئێران لە ناوچەی ئابسەردی دەماوەند لە تاران رووبەڕووی ھێرشێکی تیرۆریستی و لە ئاکامی هێرشەکەدا کوژرا.