وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران: من و سوله‌یمانى زانیاریمان داوه‌ته ئه‌مریکا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند:"به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانى زانیاریمان به ئه‌مریکا داوه و گفتوگۆمان له‌گه‌ڵدا کردوون."
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵێکى فه‌ره‌نسی رایگه‌یاند:" به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى پێشووى سوپاى قودسى ئێران، زانیاری‌یان به ئه‌مریکییه‌کان داوه و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ کردوون.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که سێ جار گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکییه‌کاندا کردووه، که تیایدا دوو جاریان پێش ساڵى 2003 بووه و جارێکى دیکه‌ش دواى ئه‌وه بووه، که له‌وکاته‌دا باڵیۆزى ئێران بووه له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان.
ئه‌مڕۆ زه‌ریف له کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته‌دا به‌شدار بوو به‌مه‌به‌ستى لێپرسینه‌وه لێى له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ى تۆمارێکى ده‌نگی، که ره‌خنه‌ى له قاسم سوله‌یمانى گرتووه به‌ڵام دواى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیاره‌کان لیژنه‌ى ئاسایش رایگه‌یاند، "وه‌ڵامه‌کانى زه‌ریف جێى باوه‌رنین".
له‌ماوه‌ى رابردوودا، تۆمارێکى نهێنى محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف بڵاوبووه‌وه، که چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌کێک له رۆژنامه‌نووسه ئێرانییه‌کان ده‌کات و تیایدا ئاماژه به‌وه‌ده‌کات، "قاسم سوله‌یمانى هه‌یمه‌نه‌ى به‌سه‌ر سێکته‌رى ده‌ره‌وه‌ى ئێران‌دا کردبوو".