نه‌تانیاهۆ: پرۆسه سه‌ربازییه‌کانیان دژى حه‌ماس توندتر ده‌که‌ین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆک وه‌زیرانى ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند:"پرۆسه سه‌ربازییه‌کانیان دژى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس له که‌رتى غه‌زه توندتر ده‌که‌ین، به‌جۆرێک پێشبینییان نه‌کردبێت".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ى ئایارى 2021، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا له باره‌گاى سه‌رکردایه‌تى ناوچه‌ى باشورى سه‌ربازیى رایگه‌یاند:"هێرشه‌کان چڕ و خێراتر ده‌که‌ین، گورزى کوشنده له حه‌ماس ده‌درێت به‌شێوه‌یه‌ک که پێشبینى نه‌کردبێت".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌وه ئارامییان لێ ده‌بڕێت و سازشیان پێ ده‌کات، هانیان ده‌دات که گوێ له ڕێنماییه‌کانى سوپا بگرن تایبه‌ت به هێرشه موشه‌کییه به‌رده‌وامه‌کان له غه‌زه‌وه".
هاوکات، سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل داواى له‌سه‌رجه‌م سه‌رکرده‌کانیش کرد به‌پله‌ى یه‌که‌م سه‌رکرده‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بى که ئه‌و هێرشانه ئیدانه بکه‌ن و هه‌رچى له توانایاندایه بیکه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئارامى.
له‌لایه‌کى تره‌وه ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه جیهانییه‌کان ئه‌وه‌یان ئاشکرا کردووه، به‌هۆى گرژییه‌کانه‌وه ئیسرائیل زیانێکى ئابوریى زۆرى کردووه که بریتیین له، وه‌ستانى جوڵه‌ى بازرگانى و ئابوریى و دابه‌زینى نرخى دراوى ئه‌و وڵاته به‌رامبه‌ر دۆلار و له‌ناوچوونى موڵک و ماڵک به‌هۆى موشه‌که‌کانه‌وه.
