لوبنان ژماره‌یه‌ک موشه‌کى نا به ئیسرائیله‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سوپاى ئیسرائیل ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه له‌کاتى شهر و پێکدادانه‌کانیان و هێرشه‌کانیان بۆسه‌ر که‌رتى غه‌ززه، چه‌ندین موشه‌ک له‌باشورى لوبنانه‌وه ئاراسته‌ى وڵاته‌که‌یان کراوه.
ئافیخاى ئه‌درعى وته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل، له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى نوسیویه‌تی"سێ موشه‌ک له‌ناو خاکى لوبنانه‌وه ئاراسته‌ى ده‌ریاى قهباله و که‌ناراوه‌کانى جه‌لیل کراون، به‌ڵام له‌وکاته‌دا سیستمى ئاگادارکردنه‌وه‌ى موشه‌کى کارا نه‌بووه"
سوپاى ئیسرائیل ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که موشه‌که‌کانى باشورى لوبنان هیچ زیان و قوربانیه‌کیان لێنه‌که‌وتووه‌ته‌وه.
به‌رپرسانى هێزه‌کانى حزبوڵاى لوبنان هیچ راگه‌یه‌ندراوێکى فه‌رمیان له‌وباره‌یه‌وه بڵاونه‌کردوه‌ته‌وه و هێرشه‌کانى سه‌ر ئیسرائیلیان پشتڕاست نه‌کردوه‌ته‌وه.
چه‌ند رۆژێکه شه‌رو پێکدادان له‌ناو مزگه‌وتى ئه‌قساو چه‌ند ناوچه‌یه‌کى دیکه به‌رده‌وامه‌و ئیسرائیل 372 فه‌ڵه‌ستینى ده‌ستگیر کردووه و به‌هۆى موشه‌که‌کانى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماسه‌وه حه‌وت ئیسڕائیلى کوژراون.