زیاتر له‌ هه‌زار که‌س له‌ شه‌رى ئیسرائیل و حه‌ماس بوونه‌ته‌ قوربانى

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
‌شه‌ڕو پێکدادانى نێوان ئیسرائیل و بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌ڵه‌ستینى به‌رده‌وامه‌ و ته‌ندروستى که‌رتى غه‌زه‌ ئاشکرایکرد، ژماره‌ى قوربانیانى بۆردومانه‌ به‌رده‌وامه‌کانى ئیسرائیل بۆ 139 کوژراو و زیاتر له‌ هه‌زار برینداره‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15ى ئایارى 2021، به‌پێى لێدوانێکى ئه‌مڕۆى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى که‌رتى غه‌زه‌ى فه‌ڵه‌ستین، ئامارى ئه‌و که‌سانه‌ى له‌ هێرشه‌کاندا کووژراون گه‌یشتووه‌ته‌ 139 که‌س و له‌ناو کوژراوه‌کاندا 39 منداڵ و 22 ژن هه‌یه‌. 

هاوکات وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى که‌رتى ‌غه‌ززه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه‌ که‌ زیاتر له‌ هه‌زار که‌س له‌ئه‌نجامى بۆردومانه‌کانى ئیسرائیل برینداربوون.

هاوکات لین هاستینگز، رێكخه‌ری نه‌ته‌وه‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران،  ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند:" ده‌یان هه‌زار خێزانى فه‌ڵه‌ستینى ماڵه‌کانى خۆیان جێهێشتووه‌ له‌ ترسى بۆردومانه‌کانى ئیسرائیل".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى راگه‌یاند:" که‌ به‌شێک له‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌کان چوونه‌ته‌ خوێندنگاو مزگه‌وته‌کانه‌وه‌  و پێویستیان به‌ دابینکردنى ئاو خۆراکه‌ و چاودێرى ته‌ندروستییه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار