چوار کاندیدى به‌هێز ئه‌مڕۆ بۆ سه‌رۆکایه‌تى ئێران خۆیان کاندید کرد

ریفۆرمخوازان و موحافزکاران چه‌ند کاندیدێکیان هه‌یه‌و نه‌یانتوانى ته‌نها دوو کاندید بهێڵنه‌وه‌ بۆ کێبڕکێ

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى و عه‌لى لاریجانى سه‌رۆکى پێشووى ئێران دوو کاندیدى موحافزکاره‌کانن خۆیان کاندید کردووه‌ بۆ سه‌رۆکى ئێران و له‌به‌رانبه‌ردا موحسین هاشمی، ئیسحاق جه‌هانگیرى وه‌ک دوو ریفۆرمخواز ئه‌مڕۆ ناوى خۆیان تۆمارکرد.

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ 15ى ئایارى 2021، هه‌ریه‌که‌ له‌ ئیبراهیم ره‌ئیسی، موحسین هاشمی، عه‌لى لاریجانی، ئیسحاق جه‌هانگیرى ناوى خۆیان تۆمارکرد.

ئیبراهیم ره‌ئیسى به‌ربژێرى سه‌ره‌کیى موحافزکاران، که‌ هه‌ڵبژاردنى پێشووى به‌ حه‌سه‌ن رووحانى دۆڕاند و سه‌رۆکى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى ئێران و عه‌لى لاریجانی، سه‌رۆکى پێشووى په‌رله‌مان له‌به‌ره‌ى موحافزکاران خۆیان کاندید کردووه‌.
هه‌روه‌ها ئیسحاق جیهانگیرى که‌ یه‌کێکه‌ له‌ سه‌رکرده‌ ناسراوه‌کانى ئێران و جێگرى سه‌رۆک کۆمارى ئێرانه‌ له‌به‌ره‌ى ریفۆرمخوازان که‌ هه‌شت ساڵه‌ جێگرى حه‌سه‌ن روحانى سه‌رۆککۆماره‌، خولى پێشووى هه‌ڵبژاردن کاندید بوو، به‌ڵام به‌ قازانجى رووحانى کشایه‌وه‌ و موحسین هاشمى که‌ یه‌کێکه‌ له‌و که‌سانه‌ى خۆى به‌ درێژکراوه‌ى ڕه‌وتى هاشمى ره‌فسه‌نجانى ده‌زانێت، له‌به‌ره‌ى ریفۆرمخوازان خۆى کاندید کردووه‌.

پرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تى و پرسه‌ ئابووریه‌کان گه‌مترین دۆسییه‌ن که‌ کاندیده‌کان له‌کاتى ناوتۆمارکردندا خستیانه‌روو.
 

 عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌گه‌ڵ به‌شێک له‌ کاندیده‌کانى سه‌رۆک کۆمارى ئێران
 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار