خالید مه‌شعه‌ل مه‌رجه‌کانى حه‌ماسى بۆ وه‌ستاندنى شه‌ڕ راگه‌یاند

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى نوسینگه‌ى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس، جه‌ند مه‌رجێکى بۆ راگرتنى شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل راگه‌یاند که یه‌کێکیان ده‌رکردنى هێزه‌کانى ئیسرائیله له مزگه‌وتى ئه‌قسا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ى ئایارى 2021، تۆڕى سپوتنیک بڵاویکرده‌وه، خالید مه‌شعه‌ل سه‌رۆکى نوسینگه‌ى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس ڕایگه‌یاند، پێویسته ئیسرائیل ده‌رکردنى دانیشتوانى شێخ جه‌راح ڕابگرێت و ئه‌و که‌سانه‌شى له توندوتیژییه‌کانى مزگه‌وتى قودس ده‌ستگیر کراون، ئازاد بکات.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند”بۆ وه‌ستاندنى شه‌ر پێویسته ئیسرائیل هێزه‌کانى له‌مزگه‌وتى ئه‌قسا بکاته ده‌ره‌وه و هه‌موو ده‌ستدرێژییه‌کانیشى بۆ سه‌ر غه‌زه ڕابگرێت".
هاوکات ئاشکراشیکرد، تورکیا و میسر و قه‌ته‌ر له هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وامن بۆ وه‌ستاندنى هێرشه‌کانى ئیسرائیل بۆسه‌ر که‌رتى غه‌ززه و قودس.
له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا به‌هۆى هێرشه‌کانى حه‌ماس و ئیسرائیل بۆ سه‌ریه‌کتر 139 که‌س له فه‌ڵه‌ستیینییه‌کان و کوژراون و هه‌زارى دیکه‌یان برینداربوون، به‌هۆى موشه‌که‌کانى حه‌ماسیشه‌وه هه‌شت که‌س و شه‌ش سه‌ربازى ئیسرائیلى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و نزیکه‌ى بیست که‌سى دیکه‌ش برینداربوون.
