ئیمارات گه‌شته ئاسمانییه‌کانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل راده‌گرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمپانیاکانى هێڵى ئاسمانیى ئیمارات بڕیاریاندا سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌کانیان بۆ ئیسرائیل رابگرن تا ئه‌وکاته‌ى هێرشه مووشه‌کییه‌کانى حه‌ماس کۆتایى پێدێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ى ئایارى 2021، کۆمپانیاى فڕۆکه‌وانیى ئیمارات رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه له‌ئه‌مڕۆوه سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌کانیان بۆ فڕۆکه‌خانه‌کانى ئیسرائیل رابگرن، ئه‌مه‌ش له‌ترسى هێرشه مووشه‌کییه‌کانى حه‌ماس که تائێستا بۆسه‌ر ئیسرائیل به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها کۆمپانیاکه ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هێڵى ئاسمانیى ئیسرائیل له په‌یوه‌ندیدا ده‌بن بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێک و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى گه‌شته‌کان.
له‌به‌رانبه‌ردا ده‌زگاى فڕۆکه‌وانیى ئیسرائیل داواى له کۆمپانیا ئیماراتییه‌که کردووه، بۆ پاراستنى فڕۆکه‌کانیان له هێرشه مووشه‌کییه‌کانى حه‌ماس، رووى گه‌شته ئاسمانییه‌کانیان له فڕۆکه‌خانه‌ى بن گۆریون-ه‌وه بگوازنه‌وه بۆ فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى رامون له بیابانى نه‌قه‌ب.
ئیمارات یه‌کێکه له وڵاته عه‌ره‌بیانه‌ى که په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایى کردووه‌ته‌وه‌و له‌مانگى ئه‌یلولى 2020ه‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌کانى له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ده‌ستپێکرد، که رۆژانه چه‌ندین گه‌شتى نه‌فه‌رهه‌ڵگرو بارهه‌ڵگر بۆ فڕۆکه‌خانه‌کانى ئیسرائیل ئه‌نجامده‌دات.
